ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی تر له خولی نایابی ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام خه‌ریكه مانچێسته‌ر سیتی به زوویی نازناوه‌كه بۆ خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی ئادار، سێ یاری له گه‌ڕی 29ی پرێمه‌رلیگ دێنه ئه‌نجامدان، كه گه‌ڕێكی پێشخراوه، تێیدا تیپه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن و ئه‌ركیشیان ئاسان نییه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
بێرنلی - لێسته‌ر سیتی 21:00
شیفێڵلد یونایتد - ئه‌ستۆن ڤێللا 21:00
كریستال پاڵاس - مانچێسته‌ر یونایتد 23:15.
هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، شه‌وی رابردوو بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له یانه‌ی ولڤه‌رهامتۆنی برده‌وه.
مانچێسته‌ر سیتی به سه‌ركردایه‌تیی گواردیۆلا 21 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا بردنه‌وه تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها 28 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان نه‌دۆڕاوه، كه 25 بردنه‌وه و 3 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه.
تیپه‌كه ئێسته به 65 خاڵ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگه و 15 خاڵ له پێش مانچێسته‌ر یونایتدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه، پێش ئه‌وه‌ی مان یونایتد ئه‌مڕۆ یاریی بكات، به‌مه‌ش مانچێسته‌ر سیتی تا راده‌یه‌كی زۆر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه بۆ خۆی نزیك بووه‌ته‌وه.