ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی 25ی سێریا ئه‌ی ئیتالیا درێژه‌ی ده‌بێت و بڕیاره چه‌ند یارییه‌كی گرنگ ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان ده‌كات.
شه‌وی رابردوو یاریی لازیۆ و تۆرینۆ ئه‌نجام نه‌درا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی تۆرینۆ له یاریگه‌ی لازیۆ ئاماده‌نه‌بوون.
له ریزه‌كانی تۆرینۆدا 10 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه، به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش رێگه‌یان نه‌داوه تیپه‌كه گه‌شت به‌ره‌و رۆما بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا ره‌تی كردبووه‌وه یارییه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام یارییه‌كه‌ش نه‌كرا.
هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆرینۆ یارییه‌كی تریشی نه‌كردووه، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساسوولۆیه، بریاره 17ی ئه‌م مانگه بكرێت.
هاوكات شه‌وی رابردوو یوڤێنتوس هاوسه‌نگیی خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه و به 3-0 گۆڵ له سپێزیای برده‌وه.
ئه‌مڕۆش بڕیاره چه‌ند یارییه‌ك بێنه ئه‌نجامدان، به‌ڵام یاریی دێربیی جێنه‌وا له نێوان جێنه‌وا و سامپدۆریا هه‌ڕه‌شه‌ی دواخستنی له‌سه‌ره، چونكه حاڵه‌تی كۆرۆنا له یانه‌ی سامپدۆریا تۆمار كراوه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ساسۆلۆ – ناپۆلی 20:30
ئاتالانتا – كرۆتۆنی 22:45
بێنیڤێنتۆ – ڤیرۆنا 22:45
فێۆرێنتینا – رۆما 22:45
جێنه‌وا - سامپدۆریا 22:45
میلان – ئۆدینێزی 22:45
كالیاری – بۆڵۆنیا 22:45.
هه‌ر له خولی ئیتالیا، سبه‌ی پێنجشه‌م دوایاری له گه‌ڕی 25 ئه‌نجام ده‌درێت و ئینته‌رمیلانی پێشه‌نگ ده‌بێته میوانی پارما.