كه‌سوكاری قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می 2020 له سلێمانی و گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه به‌هیچ جۆرێك له لاهوور خۆشنابن سه‌رباری ئه‌وه‌ی وستوویه‌تی له دادگا به پاره سكاڵایه‌كان بكشێنێته‌وه.
سه‌نگه‌ر عوسمان برای سه‌ربه‌ست عوسمان كه له خۆپێشاندانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كوژرا، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی سه‌ردانیان كردوون، به‌لاَم "ئێمه له مافی خۆمان خۆشنابین و سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی یاسای خۆمان، بۆیه سكالاَمان له‌سه‌ر به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمار كردووه".
سكالاَكه‌مان نه‌كشاندووه‌ته‌وه
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشنیاری وه‌رگرتنی پاره‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه به پاره كه‌یسه‌كان دابخه‌ن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ" له‌هیچ به‌رپرسێك نابوورین كه ده‌ستی له‌وكاره هه‌بێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د شوكر باوكی شڤان، كه له خۆپێشاندانه‌كانی كفری كوژرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی سه‌ردانی كردبوون، ره‌تی كرده‌وه ده‌ست به‌رداری سكالاَكه‌ی بێت .
باوكی شڤان، بۆ "وشه" گوتی، ئێمه له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی بالاَ لیوا عوسمان قادر سكالاَمان تۆماركردووه و سكالاَكه‌مان نه‌كشاندووه‌ته‌وه كه له هێزه‌كانی حه‌فتایه.
رۆژانی 20 تا 29ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2020 خۆپێشاندان له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌به‌رده‌می باره‌گاكانی یه‌كێتی به فه‌رمانی لاهوور جه‌نگی ته‌قه كرا‌و زیاتر له پێنج گه‌نج كرانه قوربانی و كوژران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی