دژه تیرۆری كوردستان ددانپێدانانی یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌كیترین كاری بۆ ئه‌و كرده تیرۆریستییه كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، دژه تیرۆری كوردستان ڕای گه‌یاندووه كه كه‌مێكی تر ددانپێدانی یه‌كێك له تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
شه‌وی 15ـی شوباتی 2021 سه‌عات 9:30 خولهك، 10 مووشه‌ك له هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، دوو له مووشه‌كه‌كان كه‌وتنه ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و یه‌كێكی تر له به‌رانبه‌ر شوقه‌كانی ناز سیتی و یه‌كێك له گه‌ڕه‌كی وه‌زیران و دوا مووشه‌كیش له مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی شاری هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه.
گرووپێكی میلیشیایی كه خۆیان به شوێنكه‌وتووی قاسم سلێمانی داناوه و سه‌ر به ئێرانن، دره‌نگانی هه‌مان شه‌و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه‌یان گرته ئه‌ستۆ .
ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه هات ڕۆژی 30ـی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، سێ مووشه‌كی تریان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرد كه باره‌گای سه‌ره‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیشی لێیه.