ئه‌مڕۆ گه‌ڕی 28ی خولی پله یه‌كی فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، تیپه‌كانی پاریس سانجێرمان، مۆناكۆ و مارسیلیا ئه‌ركیان ئاسان نییه و مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
له یارییه‌كانی ئه‌مشه‌ودا تیپه گه‌وره‌كانی وه‌ك پاریس سانجێرمان، مۆناكۆ و مارسیلیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن، ركابه‌ره‌كانیشیان ئاسان نین.
پاریس سانجێرمان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، كه به‌رامبه‌ر بۆردۆیه، بارودۆخی زۆر خراپه و به‌بێ حه‌وت یاریزانی گرنگ یاریی ده‌كات، كه زۆربه‌یان سه‌ره‌كیین، ئه‌وانیش "نه‌یمار، ئیمباپێ، دی ماریا، بێرنارت، ڤیێراتی، فلۆرێنزی و دینیس فڕانكی".
پاریس له پله‌ی دووه‌مه به 57 خاڵ، بۆیه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ره، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یباته‌وه، بۆی هه‌یه پله‌ی دووه‌م له ده‌ست بدات و یه‌كێك له تیپه‌كانی لیۆن یان مۆناكۆ شوێنی بگرنه‌وه.
له خولی فڕه‌نسا ئێسته یانه‌ی لیل به 59 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مارسیلیا یاریی ده‌كات و ئه‌ركی ئاسان نابێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه ئه‌نجام ده‌درێن
میتز - ئانژێ 21:00
برێست - دیژۆن 21:00
لیۆن - رێن 21:00
نیس - نیمس 21:00
سان ئیتیان - لانس 21:00
لیل – مارسیلیا 23:00
بۆردۆ – پاریس سانجێرمان 23:00
مۆنپیلیێ – لۆریان 23:00
نانت – ستاد رێمس 23:00
ستراسبۆرگ – مۆناكۆ 23:00.