لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه، لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خۆفرۆش و خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێویسته ڕووی نه‌یه‌ت باسی یاسا و دادگا بكات و پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێ لاهوور چۆن له رووی دێت باسی یاسا و دادگا بكات؟.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، لاهوور به‌ده‌ستی خۆی داعشه بكوژه‌كانی شه‌هید شێركۆ شوانی و شه‌هید حوسێن مه‌نسووری له زیندان ده‌رهێنا و گه‌ڕاندیه‌وه نێو هۆزه‌كانی حه‌ویجه و ره‌شاد.
" شه‌ڕی ئازادی و دیموكراسییه‌ت به كه‌سێك ناكرێت كه له پێناو گیرفان پڕكردنه‌وه چاوپۆشی بكات له هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوو له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و رۆژانه هاووڵاتییان ژه‌هرخوارد بكات و ببێته هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان" لیزا وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێسته كه ته‌نیا بریتییه له دروستكردنی سیناریۆی جۆراوجۆر دژی كابینه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی نه‌ك به‌ته‌نیا چاره‌نووسی خوودی لاهوور به‌ڵكو چاره‌نووسی هاو ئاوازه‌كانیشی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خۆفرۆش و خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، جارێكی تر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی و خراپی ره‌وشی ته‌ناهیی سلێمانی په‌لاماری حكوومه‌ت و دادگا و سه‌روه‌ری یاسا ده‌دات.