سۆتۆنیۆسی مێژوونووس له كتێبه‌كه‌ی به ناوی " ژیانی 12 قه‌یسه‌ره‌كه" باس له هه‌وڵی ئیمپراتۆر و پاشاكانی جیهان ده‌كات، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان و پێدانی پله‌ی به‌رز و باڵا، كه یه‌كێك له‌وانه‌یش كالیگۆلای ئیمپراتۆری ڕۆمانی بووه، پله‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی بۆ كاهینی باڵا به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه ڕاسته كه ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی نامۆیه و نه‌مانبیستووه كه ئاژه‌كاڵه‌كان له شوێنی مرۆڤ بۆ پێگه‌ی گرنگ و هه‌ستیار هه‌ڵبژێردرێن و دیاریی بكرێن، به‌ڵام له مێژوودا دیارده‌ی له‌مجۆره بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌سپه‌كه‌ی كالیگۆلا وه‌ك كاهین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك شۆڕش له دژی به‌رپا كرا به شمشێر كه‌وتنه گیانی ئه‌سپه‌كه‌ی و كۆتاییان به ژیانی هێنا.
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت بوو كه له مێژوو تۆمار كرا بێت، به‌ڵام دوا حاڵه‌ت نییه، له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له به‌ڕازیل، خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ر به شاری فورتالیزای وڵاته‌كه بڕیاریان دا كه له شوێنی مرۆڤێك، بزنێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه كاندید بكه‌ن.
ئه‌و بزنه ناوی "ئیۆیۆ" بوو، ئه‌م كاره‌یشیان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك و گه‌یاندنی په‌یامێكی توند بوو به ده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ی كه كاندیدان كاتێك ده‌رده‌چن و ده‌بن به ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه، هیچ كارێك ناكه‌ن و وه‌ك ئاژه‌ڵێك توانای قسه‌كردن و بڕیاریشیان نامێنێت، بۆ خزمه‌تكردنی ژیانی خه‌ڵكی گونده‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕازیل قبووڵی نه‌كرد، بزنه‌كه وه‌ك كاندید دیاریی بكرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان ناوی هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانیان دیاریی نه‌كرد، به پێچه‌وانه‌وه ناوی بزنه‌كه‌یان نووسی، دوای ئه‌وه‌یش ئه‌و بزنه ناوبانگێكی زۆری له به‌ڕازیل به ده‌ستهێنا و تا مردنی له 1931 ڕێزێكی زۆری لێ ده‌گیرا.
يه‌كه‌مجار له به‌ڕازیل ئاژه‌ڵ وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردن دیارییكرا و ده‌نگی زۆری به‌ده‌ستهێنا
له ساڵی 1938 پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری میلتۆنی ویلایه‌تی واشنتن، گوێدرێژێكیان كاندید كرد و ناویان لێنا بۆستن كیرتس، ئه‌مه‌یش هه‌ر وه‌ك په‌یامێكی سیاسی بوو له دژی پارێزگاری شاری میلتۆن كه كینیس سیمۆنزی سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كان بوو، كۆمارییه‌كان ته‌نیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئاسایی نێره‌كه‌ره‌كه‌یان كاندید نه‌كردبوو، به‌ڵكو وه‌ك ڕكابه‌ری كاندیده دیموكراته‌كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، تا كه‌ره‌كه ببێت به پارێزگاری شاره‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوێدرێژه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه شیاو نه‌بوو، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری پارتی كۆماری ده‌نگیان پێدا و ڕێژه‌ی 50 كۆ یه‌كی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، دواتر بڕیاردرا كه‌سێك له شوێنی گوێدرێژه‌كه حوكمی شاره‌كه بكات، به‌م هه‌نگاوه‌یش كۆمارییه‌كان توانیان سه‌ركردایه‌تی شاره‌كه له دیموكراته‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
له ساڵی 1959 جارێكی تر له
به‌ڕازیل كه‌ركه‌ده‌نێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری ساوپاولۆی به‌ڕازیل كاندید كرا و له نێو 540 كاندیدی تردا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به ته‌واوی نا‌ئومێد بوون له كاندیده‌كان و زۆرینه‌یانیان به گه‌نده‌ڵ و نه‌شیاو بۆ چوونه نێو ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه ناوده‌برد.
ئه‌و كه‌ركه‌ده‌نه كه ناوی كاكاریكۆ بوو، زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگی هێنا، له كاتێكدا كاندیده مرۆڤه‌كان زۆرێكیان كه‌متر له 10 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، ئێسته‌یش ناوی كاكاریكۆ وه‌ك چه‌مكێكی ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵكاران و كه‌سانی نه‌شیاو بۆ پێگه‌كان ناوی ده‌برێ و كاتێك ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كان و خزمه‌تگوزاری ده‌رببڕێت، ناوی كاكاریكۆ دێته‌وه سه‌ر زاران.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایش له ساڵی 1980 گورێلایه‌ك به ناوی كولوسوس بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه كاندید كرا، كه به گه‌وره‌ترین گورێلا هه‌ژمار ده‌كرا كه مرۆڤ ده‌سته‌مۆی كردبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتنی تێدا بوو، به‌ڵام به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا كاندیدكردنی ڕه‌تكرایه‌وه، چونكه له ده‌ستوور ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌نیا مرۆڤ پێویسته بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكرێن.
له 1980 گورێلایه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید كرا، سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌ڵام ده‌نگی زۆری پێ درا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و گورێلایه گیرا تا خۆی كاندید بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر كارتی هه‌ڵبژاردنی زۆرێك له ده‌نگده‌ران ناوی تۆمار كرا و زۆرێك له خه‌ڵكی له ته‌ك ناوی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌به‌ن و وه‌ك سه‌رۆكێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
نیوزلاند وڵاتێكی تره كه ئاژه‌ڵان بۆ پۆسته گرنگه‌كان كاندیدكراون، له 1989 شاری وانگامۆمۆنا سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه له نیوزلاند ڕاگه‌یاند و ئابان كیسترۆب سه‌رۆكایه‌تی شاره‌كه‌ی گرته ده‌ست و ماوه‌ی 10 ساڵ خزمه‌تی كرد، دواتر خانه‌نشین كرا و بزنێك به ناوی گامبۆت بۆ پۆسته‌كه كاندید كرا و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێنا، تا ماوه‌ی 18 مانگیش له پۆسته‌كه مایه‌وه و دواتر گیانی له ده‌ستدا.
له 2003یش له هه‌مان شار سه‌گێك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه كاندیدكرا به ناوی تای، هه‌ڵبژاردنی برده‌وه و بوو به سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌گێكی تر به ناوی ماستیف هێرشیكرایه‌سه‌ر و كۆتایی به ژیانی هێنرا، ئه‌مه‌یش به ڕووداوێكی كوشتنی سیاسییه‌كان له مێژووی ئه‌و شارۆكه‌یه تۆماركراوه.
ئێسته جۆن هیرلیهی كه مرۆڤه له 2017ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر ورچ و مه‌ڕ و به‌به‌غا له هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیدبوون و ڕكابه‌ریان كردووه، به‌ڵام ئه‌و توانیویه‌تی هه‌ڵبژاردنیان لێ بباته‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.