ڕۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی بابه‌تێكی له‌باره‌ی گرنگیدانی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی به هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆژنامه‌كه خه‌ریكی سپیكردنه‌وه‌ی ڕووی داگیركاری توركیا و ئه‌و هه‌موو تاوانه‌یه كه توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی كورد له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌كه چه‌ندانجار بابه‌تی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ناوچه‌ی ئارام كه له‌لایه‌ن توركیاوه له باكوری سووریا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا له 2018 و 2019 دروستكرا بوون به لانكه‌یه‌كی ئارام و پڕ له ئاسایش بۆ سوورییه‌كان و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه توركیا پێنج ملیۆن سووری له ناوچه‌ی ئارام دهپارێزێكی و ژیانێكی تهناهـی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون.
جۆرشه‌لیم پۆست نووسیویه‌تی، كه نیویۆرك تایمز چاوی خۆی به‌ستووه و نایه‌وێ جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و پاكتاوكردنی ئیتنی كورد له لایه‌ن توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عه‌فرین و ناوچه‌كانی تر كه له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه داگیركراون ببینێت، كه ڕۆژانه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و به گوێی دنیای ده‌گه‌یه‌نن.
ئێسته توركیا خێر و بێری عه‌فرین و ناوچه‌كانی تر بۆ خۆی ده‌بات و خه‌ریكی جێگیركردنی توندڕۆ و گرووپه تیرۆریستییه‌كانه له ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كانی كورد و گۆڕینی دیمۆگرافیا به وردی به‌رده‌وامی هه‌یه، جیا له‌وه‌یش خوێندن و ئایدلۆجیای توركی له ناوچه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ڕفێنرێن و ده‌كوژرێن و سووكایه‌تییان پێ ده‌كرێ، به‌هۆی كوردبوونه‌وه، له كاتێكدا كه‌س ناتوانێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه بڕیار بدات كه كورد بێ یان كورد نه‌بێ، ئه‌مه شتێكی هه‌میشه‌یییه و هه‌ر كه‌سێك به كوردی له دایك بێ، تاوانبار نییه و چاره‌نووس وای هێناوه‌ته بوون.
نیویۆرك تایمز ڕووی توركیا له داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان سپی ده‌كاته‌وه
له به‌شێكی تر هاتووه، له كاتێكدا میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین پێوه‌ندییان به جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه و هه‌موو كاتیش هاوسه‌نگی و بێلایه‌نیان پاراستووه و زیاتریش به دوای مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسییهوهبوون، كه‌چی نیویۆرك تایمز ده‌ستی داوه‌ته تێكدانی ئه‌و به‌هایانه و ئه‌و گرتووخانه نهێنیانه ناكات به هه‌واڵ و به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر ناكات كه سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی له عه‌فرین و ناوچه‌كانی تر دروستیان كردووه و خه‌ڵكی لێ ده‌كوژن و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
به‌م كارانه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی جیهانی هه‌یه، بووه‌ته سه‌كۆی پڕوپاگندهكردن بۆ توركیا و سیسته‌مه تاكڕۆكهی كه هه‌موو جیهان ناڕه‌زایه‌تی له دژ ده‌رده‌بڕن و داوای وه‌ستانه‌وه له دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له سووریا و عێراق و قوبڕس و لیبیا و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، كه‌چی نیویۆرك تایمز به شان و باڵی سه‌ركۆمارێكی "تاكڕۆ" ده‌نووسێت و په‌سن و ستایشی ده‌كات.
له یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا سێ ساڵ پێش ئێسته ناوچه‌ی ئارامی له عه‌فرین دروست كرد، به‌ڵام ئێسته سوورییه‌كان زۆر دڵخۆشن و سوپاسگوزاری ئه‌نكه‌ره‌ن به‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی پاراستوون و ئارامی و ئاسایش و ئازادی تێدا ده‌سته‌به‌ر كردووه. ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه زیاتر له 160 هه‌زار هاووڵاتی كورد به‌هۆی هێرشه داگیركارییه‌كه‌ی توركیا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و خانوو و ماڵ و زه‌وی و سامانی نهگوێزراوهیان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هاوكات بیرنارد هینری لیڤی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی "دادپه‌روه‌ری بۆ كورد" له وتارێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نكه‌ره ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و له پێناوی پاره ئه‌وان ویژدان و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیان فه‌رامۆش كردووه و بوون به سه‌كۆی پڕوپاگنده كردن بۆ سیسته‌مێكی تاكڕۆ كه ئێسته حوكمی توركیا ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، كه وێنه و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌ی ڕوونه‌وه ڕۆژانه له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌بنه‌وه، كه‌چی ئه‌وان چیرۆكی خه‌یاڵی دروست ده‌كه‌ن و به جیهانی ده‌فرۆشنه‌وه و ده‌یانه‌وێ ڕووی توركیا سپی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش شیاوی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و سه‌ركۆنه‌كردنه، تا میدیاكان له پێناوی سامان و پاره نه‌بن به ئامرازی چه‌واشه‌كردن و كوێركردنی جیهان و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیییهكان.
ئاواره‌كردنی سه‌دان هه‌زار كورد و داگیركردنی ماڵ و سامانیان ده‌شارێته‌وه و ڕاستییه‌كان چه‌واشه ده‌كات
هینری نووسیویه‌تی، كورده‌كان له عێراق و سووریا هه‌زاران قوربانیان دا و خوێنیان ڕشت تا له‌بری جیهان تیرۆریستان له‌ناوببه‌ن، كه‌چی پێشتر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه خیانه‌تیان لێكرا و ئێسته‌یش میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه نیویۆرك تایمز ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵكوژكردن و پاكتاوكردنی كورد په‌رده‌پۆش بكه‌ن و له جیهانی بشارنه‌وه.