ماڵپه‌ڕی "
Defense one" ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و داهاتووی ئه‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دواجار عێراق ده‌خه‌نه نێو شه‌ڕی ناوخۆیی وێرانكه‌ر و كاره‌ساتبار و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و حكوومه‌ت و ده‌ستوور و یاسا و په‌رله‌مان ناتوانن هیچیان به‌رانبه‌ر بكه‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ پۆل كالڤێرت فه‌رمانده له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه له‌و بڕوایه‌داین كه عێراق له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی و ترسناكدایه، یه‌كه‌میان بریتییه له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شی هه‌ره زۆریان سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن، دووه‌میش بریتییه له ته‌نگژه‌ی ئابووری، هه‌ردوو هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌یش هیچ هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر عێراق نه‌نراوه، بگره كاریگه‌رییه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر و فره‌وانتر ده‌بێ و زۆرترین جومگه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراق كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه ئێسته میلیشیاكان بێ هیچ لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیان بۆ ڕێگری له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و جێگیركردنی دۆخی ته‌ناهی له‌و وڵاته تووشی شكست و كۆسپ كردووه، ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و بۆ هه‌ر جموجۆڵێك فه‌رمان له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رده‌گرن، ئه‌مجۆره له سیاسه‌تی توندوتیژییه‌یش هه‌ر له دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان نییه، بگره به‌ره‌ی دیموكراسی و ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور و حكوومه‌ت له عێراقیش زیانمه‌ندی یه‌كه‌من، بۆیه دواجار پێشبینی ده‌كرێ كه هه‌ردوو به‌ره‌كه تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی ببنه‌وه و جه‌نگێكی كاره‌ساتبار عێراق دابپۆشێت.
زیان و مه‌ترسییه‌كانی میلیشیاكانی ئێران له داعش زیاتره بۆ سه‌ر عێراق
كالڤێرت ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كێشه گه‌وره‌یه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه حكوومه‌تی شه‌رعی عێراق كه‌مترین ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری به‌سه‌ر میلیشیاكانه‌وه هه‌یه، ناتوانێ كۆنتڕۆڵیان بكات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێ له میلیشیاكان له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌یه له عێراق، هه‌رچه‌نده میلیشیاكانیش له نێو خۆیان جیاوازیان هه‌یه و به‌شی زۆریان پێڕه‌وی هه‌موو فه‌رمانێكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مینه‌یه‌كیشیان هه‌ن كه له دژی هه‌ژموونی ئێرانن له‌سه‌ر عێراق و پشتیوانی له حكوومه‌ت و یاسا ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له بازنه‌ی یه‌كه‌مدا كه زۆرترین ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه، شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان خودی میلیشیاكانی شیعه دروست ببێت، كه به‌ره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێ و به‌ره‌كی تریش له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه له به‌غداوه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه، ده‌ڵێ: هیچ گومانێك نییه كه ئێران له پشت میلیشیاكانه‌وه‌یه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه كه عێراق بكات به شوێنكه‌وته‌ی خۆی و له‌لایه‌ن هێزه بریكاره‌كانی به‌ڕێوه ببرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش دوو نه‌خشه‌ڕێی گرتووه‌ته‌به‌ر و پێڕه‌وی ده‌كات، كه یه‌كه‌میان كۆنتڕۆڵكردنی به‌غدا و په‌رله‌مانی عێراقه له ڕێی حزبه بریكاره‌كانی له نێو پرۆسه‌ی سیاسی، دووه‌میشیان وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ر لایه‌ك كه له ڕێی سیاسی و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی قبووڵی سیاسه‌ته‌كانی تاران نه‌كات كه بریكاره‌كانی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه هه‌ڵه‌یه كه هه‌موو گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی به شوێنكه‌وته‌ی تاران هه‌ژمار بكرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه زۆرینه‌یان به ئاشكرا خۆیان ڕاگه‌یاندووه كه پێڕه‌وی ویلایه‌تی فه‌قێ و به‌ره‌ی موقاوه‌مه ده‌كه‌ن، وه‌كو حزبوڵای عێراقی و چه‌ند گرووپێكی تر كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه لیستی تیرۆره‌وه. هاوكات جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنزی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دیدارێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه به‌شی زۆری هێرشی میلیشیاكان له‌لایه‌ن تارانه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵده‌كرێت، له به‌رانبه‌ردا به‌شێكیشیان له ئه‌نجامی ململانێی ناوخۆییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باڵاده‌ستی خۆیان بسه‌لمێنن به‌سه‌ر گرووپه‌كانی تر و نزیكتر ببنه‌وه له تاران.
چاره‌نووس بریتییه له دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق و هیچ چاره‌سه‌رێكی تر بوونی نییه
كالڤێرت ده‌ڵێ، له ڕاستیدا به‌رپرسانی عێراق باش له مه‌ترسییه‌كه تێ ده‌گه‌ن، ئه‌و كاره‌ی میلیشیاكان ده‌یكه‌ن، چه‌ندان هێنده زیاتر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر حكوومه‌تی فه‌رمی عێراق، نه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق له‌به‌رچاو نه‌گرین، ده‌توانین سه‌ربازانمان بپارێزین، به‌ڵام هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكان تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی شكۆ و سه‌روه‌ری حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق و لێدانه له پێگه‌ی وڵاته‌كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌تی بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
لیوا كیڤن كوبسی جێگیری فه‌رمانده‌ی ستراتیجی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌ڵێ، داعش و سنوور و بازرگانی چه‌ك له نێوان سنووری سووریا و عێراق، ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیاكانی ئێران، كێشه‌ی به‌رده‌وامن له عێراق، میلیشیاكانی ئێران ئێسته له داعش زیانیان زیاتره بۆ عێراق و گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌به‌رده‌م داهاتووی عێراق.