ڤیدیۆ... زەوی دەستی بە داڕمان كرد

:: PM:11:56:26/02/2017 ‌
لە شارۆچكەیەكی ئیتاڵیا، بە هۆی رۆچوونی زەوییەوە، زیاتر لە 35 ماڵبات، خانووەكانیان چۆڵ كرد.
داڕمانی لەسەرخۆی زەوی، لە شارۆچكەی پۆنزانۆی ئیتاڵیا، بووە هۆی خزینی خانووەكان لە شوێنی خۆی، بەو هۆیەیشەوە 35 خانوو چۆڵ كراون و 125 كەس بێ پەناگە و شوێن ماونەتەوە.
وەك سی ئێن ئێن بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆسەی داڕمانەكە لە 13ـی شوباتەوە دەستی پێ كردووە و ئێستەیش بەردەوامە و پرۆسەكە زۆرلەسەرخۆیانەیە، بەو هۆیەوە هەندێ لە ماڵەكان 10 مەتر لە شوێنی خۆیان دوور كەوتوونەتەوە.
ناوەندی جیۆلۆجیای نیشتمانیی ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوە كردووە، هۆی ئەو داڕمانە، ڕەنگە توانەوەی بەفری باریو بێت.
بۆ زانین، شارۆچكەی پۆنزانۆ دەكەوێتە ناوەڕاستی ئیتاڵیا و لە ساڵی 2016ـیشدا رووبەرووی زەویلەرزە بووەوە.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د