له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی شیفێڵد یونایتد و ئه‌ستۆن ڤێللا له خولی نایابی ئینگلته‌را، گۆڵێك به شێوازی تیكی تاكا و به 12 پاس تۆمار كرا.
یاریزانانی شیفێڵد شه‌وی رابردوو به شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب گۆڵێكیان تۆمار كرد، كه به 12 پاس و له گۆڵپارێزه‌وه ده‌ستیان پێ كرد، دواجار تۆپه‌كه گه‌یشته دیڤێد ماكگۆلدرێك و ئه‌ویش گۆڵی تۆمار كرد، كه له خوله‌كی 30دا بوو، هه‌ر به‌م گۆڵه‌ش یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
گۆڵه‌كه شێوازی یارییكردنی بارسێلۆنای له سه‌رده‌می راهێنه‌ر گواردیۆلا، هێنایه‌وه یادی جه‌ماوه‌ر و چاودێرانی وه‌رزشی، كه له 2008 تا 2012 زۆرترین نازناویان له ئاستی ئه‌وروپا و ئیسپانیا برده‌وه.
تیكی تاكا، شێوازێكه پشت به پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز و كۆنتڕۆڵی تۆپ و گواستنه‌وه‌ی به خێرایی ده‌به‌ستێت.