دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌م، میدیای لاهوور جه‌نگی بڵاوی كرده‌وه كه سێ كه‌سی هه‌واڵگریی پارتی به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د، گیراون. سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ئه‌وه به "سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار" داده‌نێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه‌ش ده‌توانین كادری یه‌كێتی بگرین و بڵێین له غالبیان داوه و هه‌ڵاتوون بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره و رووداوه‌كان ون ده‌كات و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كات به قوربانی".
هه‌ر دوێنێ دوای هه‌واڵی میدیاكه‌ی، لاهوور جه‌نگی خۆیشی رقه پهنگخواردووهكهی هه‌ڵڕشت و له لێدوانێكدا گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ست له یاسا وه‌رده‌دات، به‌ڵام هه‌رزوو گوته‌بێژی حكوومه‌ت سه‌روه‌ری یاسای دووپات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پارتی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هێرشی سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ناسراوه و شه‌وی رووداوه‌كه پۆلیسی سلێمانی نزیك بووه له گرتنی، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری لاهوور رێ‌یان نه‌داون، ئه‌وه‌ش بۆ به‌لاڕێدابردنی دۆسیه‌ی هێرشه‌كه كه وه‌ك شكستی ته‌ناهیی لاهوور لێك ده‌درێته‌وه، تا ئێسته‌یش خۆی به به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی ده‌زانێت و هه‌ر له‌و ئاسته تهناهییانهیشدا لێدوان ده‌دات، نه‌ك وه‌ك سیاسیی.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت داوده‌زگای فه‌رمی رۆڵ نه‌بینن و لاواز بكرێن، بۆ ئێمه‌یش زۆر ئاسانه له هه‌ر رووداوێكدا چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتی بگرین
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی، گرتنی كه‌سانی تر له‌بری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د، به "سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار" ناو ده‌بات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر بڕیار بێت داوده‌زگای فه‌رمی رۆڵ نه‌بینن و لاواز بكرێن، بۆ ئێمه‌یش زۆر ئاسانه له هه‌ر رووداوێكدا چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتی بگرین و به ئه‌شكه‌نجه ناچاریان بكه‌ین بڵێن ئێمه ئه‌و تاوانه‌مان كرد، له كاتێكدا ئه‌وانیش نین، چونكه ئه‌مه‌ی لاهوور كردی هه‌مان شته.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، ئاماژه‌ی دا، "ئێمه ده‌زانین له‌كاتی هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی كوردستاندا لاهوور تووشی شڵه‌ژان و هه‌ڵچوون ده‌بێت، راسته‌وخۆ ئاڵۆزییه‌ك دروست ده‌كات له‌پێناو به‌لاڕێدابردنی هۆشیاری خه‌ڵك، ئه‌مه‌ی كه گوایه سێ كه‌سی پارتی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر غالب، هه‌مان مه‌به‌ستی له پشته، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان شانازی نه‌كه‌ن به سه‌ردانی پاپا فرانسیس كه رووداوێكی مێژووییه".
"به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ململانێی شه‌ریفانه بكه‌ن و كوردستان و خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌كه‌ن به قوربانی ئاره‌زووه گهنجانهكهیان، چونكه لاوازكردنی داوده‌زگای پۆلیس و ئاسایش، له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌س نییه و ته‌نیا خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌بن به قوربانی، ئیتر پێویست ناكات هه‌ر كه‌س بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی خۆی، ده‌ست بۆ تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكی تر ببات". سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی وای گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د بگیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه هه‌ركه‌سێك بێت، كوردستانی ناشیرین كردووه و نابێ قبووڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دژی پارتی و حكوومه‌تن، هه‌موو له هه‌ولێر ده‌ژین و له‌وپه‌ڕی ئازادی و سه‌لامه‌تیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتی دژی ره‌خنه بوایه، هێرشی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستی ده‌برد نه‌ك خه‌ڵكی تر، كه‌واته گرنگه دۆسیه‌كان ون نه‌كرێن و به‌لاڕێدا نه‌برێن، ئینجا بێن باسی ده‌ستێوه‌ردان له یاسا بكه‌ن.
وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێ، ئاخۆ ده‌كرا له رووداوه‌كه‌دا ئێمه‌یش چه‌ند كادرێكی یه‌كێتی بگرین و بڵێین هه‌ڵاتوون بۆ هه‌ولێر؟ بێگومان نه‌خێر و ئه‌مه مه‌ترسیداره و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كات به قوربانی و تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌شارێته‌وه، بۆیه لێره‌وه به لاهوور ده‌ڵێین مه‌شڵه‌ژێ، له هه‌موو شوێن رووداوی نه‌خوازراو و ته‌ناهیی تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام گرنگه پاڵپشتی داوده‌زگای فه‌رمی بكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری سه‌ره‌كی.