پێنج كۆمپانیاى پێوه‌ست به پشكنینى كاڵا و شتومه‌ك له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، به‌رپرسانى مه‌رزه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایانه هۆكار بوون له خاوبوونه‌وه‌ى جووڵه‌ى بازرگانى له كوردستاندا و ئاشكراى ده‌كه‌ن كه كه‌موكورتى و هه‌ڵه‌ى زۆریش له پشكنینه‌كاندا هه‌بووه.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونى "وشه"، پێنج كۆمپانیاى بیانى له ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به گرێبه‌ست پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن. كاره‌كه‌ى ئه‌وان به پشكنینى پێشوه‌خته (coc) ده‌ناسرێت، به‌ڵام له ئێسته‌دا گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردراوه و پێ ناچێت نوێش بكرێنه‌وه.
هێمن نه‌جم یه‌كێك له‌و بازرگانه كوردانه‌ى كه كاڵا و شتومه‌ك بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هاورده ده‌كات به "وشه"ى راگه‌یاند، "له‌كاتى هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و كاڵاكاندا، له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى پشكنینه‌وه كێشه‌ى زۆرمان بۆ دروست ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌بات، بڕه پاره‌یه‌كى زۆریشمان لێ وه‌رده‌گرن".
وه‌ك ئه‌و بازرگانه روونى ده‌كاته‌وه، كۆمپانیاكانى پشكنین له به‌رامبه‌ر پشكنینى بارى هه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا بڕى 500 تا هه‌زار دۆلاریان له خاوه‌ن باره‌كه وه‌رگرتووه.
نه‌جم زیاتر ده‌ڵێ، "من له هه‌موو مه‌رزه‌كانى كوردستانه‌وه كه‌لوپه‌لم هاورده كردووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ پشكنین له بازرگانانى وه‌رده‌گرن، بازرگانه‌كانیش به‌و هۆیه‌وه نرخى كاڵاكانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه خۆبه‌خۆ هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى تێچووى كاڵاكه زیاتر بێت و نرخه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌كشێت، دواجار هاووڵاتییان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به ژماره 2278ى رێكه‌وتى 15ى شوباتى ئه‌مساڵ و به واژووى ساماڵ عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگ ده‌ركراوه، بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنى گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى پشكنین دراوه.
له‌ناوه‌ڕۆكى نووسراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه كه گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى پشكنین له 19ى شوبات كۆتای دێت و ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵده‌په‌سێردرێن و نوێ ناكرێنه‌وه تا بڕیارى تریان بۆ ده‌رده‌چێت.
بازرگانه‌كه له‌و رووه‌وه ده‌ڵێ، "هیوادارم حكوومه‌تى عێراق و كوردستانیش گرێبه‌ستى ئه‌م كۆمپانیایانه به یه‌كجارى كۆتا پێ بهێنن و مۆڵه‌ته‌كه‌یان نوێ نه‌كه‌نه‌وه، چونكه زیانیان هه‌یه تا به قازانج، به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌مێنن، جووڵه‌ى زیاتر له مه‌رزه‌كانى كوردستانه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش له چه‌ند مانگى داهاتووه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه بازرگانه‌كان به‌هۆى ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه نایانه‌وێ كاڵاكانیان له مه‌رزه‌كانى كوردستانه‌وه هاورده بكه‌ن".
شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "نووسراوه‌كه‌مان پێ گه‌یشتووه كه ئه‌و كۆمپانیایانه چیتر كار ناكه‌ن".
ئاشكراى كرد، "ئه‌و كارانه‌ى كۆمپانیاكانى پشكنین كردوویانه، هه‌ڵه و كه‌موكوڕى زۆرى تێدا بووه، مۆڵه‌ت به هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل دراوه كه به‌پێى پشكنینى ئه‌وان كوالێتى به‌رزه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێله‌كه ئێرباگى نییه، ئه‌ى بى ئێسى نییه و چه‌ندان كێشه‌ى تر‌ى هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، "ئه‌و كۆمپانیایانه زیانیان به جووڵه‌ى بازرگانى له كوردستان گه‌یاندووه، چونكه پاره‌یه‌كى زۆریان له به‌رامبه‌ر پشكنینه‌كاندا وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه قه‌باره‌ى بازرگانى له پێنج ساڵى رابردووه‌وه له كورتى بدات".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێنج كۆمپانیاى پشكنینى پێشوه‌خته زیاتر له پێنج ساڵه له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌میان بیانین و پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه و ده‌ڵێ، "داواكارین له حكوومه‌تى عێراق و كوردستان ئه‌و گرێبه‌ستانه نوێ نه‌كه‌نه‌وه".
كاركردنى كۆمپانیاكانى پشكنین له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كوردستاندا، له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تایبه‌ت به كوالێتى كۆنترۆڵ هه‌یه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ڵێ، "هه‌موو مه‌رزه‌كان له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵى شاره‌كانى خۆیانه‌وه ده‌توانن پشكنین بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌له هاورده‌كراوه‌كان بكه‌ن، به رۆیشتنى كۆمپانیاكانى پشكنین كێشه دروست نابێت، چونكه كوالێتى كۆنترۆڵى شاره‌كان بنكه‌یان له مه‌رزه‌كاندا هه‌یه و ده‌توانن پشكنین بۆ هه‌ر كاڵایه‌ك بكه‌ن".
روونى ده‌كاته‌وه، "له هه‌موو پارێزگاكاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵ هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گومرگییه‌كان و مه‌رزه‌كان ده‌توانن له رێگه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌وه پشكنین بۆ كاڵاكان بكه‌ن، چه‌ندان ئامێر و كارمه‌ندى باشیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتێك بۆ ناوخۆى هه‌رێم ده‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه ئه‌و داهاته ببه‌ن".
وه‌ك سابیر محه‌مه‌دى شوفێرى بارهه‌ڵگر له مه‌رزى باشماخ و په‌روێزخان باسى كرد، له ماوه‌ى پێشوو چه‌ندان جار شوفێرانى بارهه‌ڵگره‌كان به‌هۆى سستى له كارى كۆمپانیاكانى پشكنین، مانیان گرتووه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و كۆمپانیایانه بارى سه‌رشانى شوفێر و هاووڵاتییانیان گران كردبوو، له‌به‌رئه‌وه داواى راگرتنى كاره‌كانیانمان ده‌كرد".
"وشه" پێوه‌ندى به به‌رپرسى ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ كامیان ئاماده نه‌بوون قسه بكه‌ن.
وشه/ سه‌لام هانه‌دنى