عادل قادری
پێشینه‌ی ئه‌م ڕۆژه
ڕۆژی 21ی شوبات/فێبرایه‌ر، واته دووی ڕه‌شه‌مێی هه‌ر ساڵ، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆ وه‌ك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك (International mother language Day) ناو نراوه. ناونانی ئه‌م ڕۆژه له كۆنفرانسی گشتیی یونسكۆ له ساڵی 1999دا به مه‌به‌ستی یارمه‌تی و پاڵپشتی له جۆراوجۆری و ڕه‌نگاڵه‌بوونی زمانی و كولتووریی هات. به‌هۆی گرنگیی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌م بابه‌ته له دانیشتنی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ساڵی 2008ی وه‌ك ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌كان ڕاگه‌یانرا.
هۆی ناونانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ئه‌وه‌بوو كه له ساڵی 1952دا خوێندكارانی زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی شاری "داكا"ی پایته‌ختی ئێسته‌ی وڵاتی به‌نگلادیش كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به "پاكستانی ڕۆژهه‌ڵات" ناوی ده‌هێنرا و هێشتا سه‌ربه‌خۆ نه‌بووبوو، له‌وانه خوێندكارانی زانكۆی داكا و كۆلیژی پزیشكی به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی زمانی به‌نگالی وه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌یی و دووه‌مین زمانی پاكستان (له پاڵ زمانی ئۆردوو)، خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان له‌و شاره ڕێكخست، له میانه‌ی ئه‌م خۆپێشاندانه‌دا پۆلیس ده‌ستڕێژیی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ژماره‌یه‌كیانی لێ كوشت.
پاش سه‌ربه‌خۆبوونی به‌نگلادیش و جیابوونه‌وه‌ی له پاكستان و له‌سه‌ر داوای ئه‌و وڵاته، بۆ یه‌كه‌مین جار ڕێكخراوی یونسكۆ له 17ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1999 رۆژی 21ی شوبات به ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ناو برد و له ساڵی 2000یشه‌وه ئه‌م ڕۆژه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌رز ڕاده‌گیرێت و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ڕێكده‌خرێت.1
زمانی كوردی و ئه‌كتی له مێژینه‌ی سیاسی
زمانی كوردی نه‌ك تاقه سه‌نگه‌ری به‌رگریی كورد، به‌ڵكو وه‌ك یه‌كێك له سه‌نگه‌ره هه‌میشه پته‌و و جێگیره‌كان بووه، چ له‌و كاتانه‌دا كه هێزی سیاسیی كوردی له پارچه جیاجیاكانی كوردستاندا شه‌ڕی چه‌كداری و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی كردووه و چ له دۆخانێكیشدا كه كه‌شێكی ئاشتی به‌شێوه‌ی كاتی هه‌بووه. واته ده‌توانین بڵێین زمان، چه‌كی له‌سه‌رشان و سه‌نگه‌ری نه‌گیراو و ڕۆحی دهستهمۆنهبووی هه‌ر كوردێكه، بۆیه هێنده گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه.
ئه‌گه‌ر له ڕووی كۆمه‌ڵناسییه‌وه زمان ئامرازی پێوه‌ندی و له ڕووی زمانناسییه‌وه، كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامێك و له ڕووی فیزیكییه‌وه شه‌پۆلێكی ده‌نگییه بۆ دروستكردنی شتێكی بیستراو، له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه خانه‌ی بوون بێت و له ڕووی ده‌روونناسییه‌وه بنه‌ما و كرۆكی ناوشیاریی مرۆڤ بێت، ئه‌وا هه‌موو ئه‌م ڕوانگه و پێناسانه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كه‌ن زمان چه‌نده بابه‌تێكی ئاڵۆز و گرنگه. چ بۆ مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئاخێوه‌ر، چ بۆ مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سووژه‌یه‌كی بیركه‌ره‌وه و ئاوه‌زمه‌ند. له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیش زیاده بكرێته سه‌ر، ئه‌و پێناسانه و زمان ببێت به ڕووبه‌ری ململانێ و ئه‌كتێك بۆ مانه‌وه و ڕووبه‌رێك بۆ به‌رگری و پێداهه‌ڵشاخان به سیستمی تۆتالیتا‌ر و فاشیستی‌دا، ئه‌وا ئه‌و زمانه له كرۆكدا هه‌م ده‌بێت به ئامراز و هه‌میش ده‌بێت به ئامانج.
زمانی كوردی چونكه زمانی ئه‌و ئاخێوه‌ره ناڕازی و سه‌ركێش و شۆڕشگێڕه بووه كه هیچ كات نه‌زمی داسه‌پاوی سیاسی و جیۆپۆله‌تیكی و كولتووری و ته‌نانه‌ت ئابووریشی په‌سه‌ند نه‌كردووه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی واقیعێكی سیاسی بووه‌ته‌وه، كه‌واته زمانی كوردی له مێژه له ناو كه‌شێكی سیاسی‌دا ده‌ژی، واته سه‌ركه‌وتن له ململانێی سیاسی و خه‌باتی زمانی‌دا، سهركهوتنێكیشه له پانتایی مێژوو و جیۆگرافیا و ته‌نانه‌ت ئه‌و بوونه ده‌روونییه‌ی ساڵانێكه ئێمه به دوای وێناكردنیدا ده‌گه‌ڕێین.
سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش له كتێبی "كورد كێیه؟" باس له‌وه ده‌كات كه له ڕێی به‌راوردكاریی زمانه جیهانییه‌كانه‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ده‌ریخستووه، زمانی كوردی و سۆمه‌ری زۆر له‌یه‌ك نزیكن و ڕه‌نگه یه‌ك ڕه‌گ و ڕیشه‌ش بن و نموونه‌ی زۆری بۆ ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه لێكۆڵینه‌وه مێژوویی و شوێنه‌وارناسانه و زمانناسانهكان، تا ئێسته زمانی سۆمه‌رییان وه‌ك زمانی مردوو ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌م حاڵه‌ته ئینكاركهرانه و لێكۆڵینه‌وه نیوه‌چڵ و نوقسانانه، سه‌رتاپای مێژوویه‌كی ته‌نیوه كه پێوه‌سته به كورده‌وه. كاتێك ئیمه كتێبی"ماده‌كان" له نووسینی جۆرج ڕاولینسۆن ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌گه‌رچی تا ئاستێك به ویژدان و ئه‌مانه‌ته‌وه باسی مێژوو ده‌كات، به‌ڵام قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆریی ماد و كاریگه‌ریی و زمانه‌كه‌یان ده‌خاته ژێر سێبه‌ری هێز و ئیمپراتۆر و شارستانییه كۆنه گه‌وره‌كانی تری وه‌ك ئاشوور و بابل و هه‌خامه‌نشییه‌كان، ئه‌مه له ڕوویه‌كه‌وه ده‌رگای ڕه‌خنه له كتێبه‌كه‌ی ڕاولینسۆن ده‌كاته‌وه، له ڕوویه‌كی تره‌وه دیسان ده‌مانباته‌وه سه‌ر هه‌واری پڕ هاواری ئه‌م ڕسته‌یه كه "مێژوو له‌لایه‌ن براوه‌كانه‌وه ده‌نووسرێت".
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌واوی به دروست دابنێین، ئه‌ی یه‌كگرتنی ماد و بابل بۆ ڕووخاندنی ئیمپراتۆری شهڕئاشۆ و شه‌ڕه‌نگێز و خوێنڕێژی ئاشوور و سه‌ركه‌وتنی ماد به‌سه‌ر ئه‌و ئیمپراتۆرییه، بۆچی پێگه و جێیه‌كی وه‌ها له باس و شیكاریی و گێڕانه‌وه مێژووییه‌كاندا پێ نادرێت؟ ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌كه نه‌ك ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی مێژوونووسێكی وه‌ك ڕاڤلینسۆن (1812-1902) ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌گه‌ڵ میتۆدێك له مێژوونووسیی ده‌بێت كه ڕاڤڵینسۆن و مێژوونووسانی هاوشێوه‌ی پێڕه‌ویان كردووه و ده‌یكه‌ن. واته قسه‌كردن له‌و شتانه‌ی هه‌ن له ژێر تیشكی نه‌بوونی شتانێكی تردا بوون و هه‌ژموونیان سه‌لماوه.
یان كتێبی "ئێرانی كه‌ونارا" له نووسینی م. م دیاكۆنۆف كه ساڵی 1945ی زاینی چاپ بووه، كه ده‌یخوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌یه‌ك له سڕینه‌وه و پشتگوێخستن به نسیبه‌ت ماد و شوێنه‌وار و گێڕانه‌وه‌كانیان ده‌بینرێت، هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌و و جیپگرافیایانهی ماده‌كان له سه‌رده‌می كۆن و میدیای گه‌وره‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه تێیدا، هیچ به‌ڵگه و شوێنه‌وارێكی بۆ نابینرێته‌وه، به‌ڵام بۆ هۆزه كۆچه‌ره‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیای بچووك وه‌ك باكتێریا و... به‌ڵگه و شوێنه‌وار ده‌بینرێته‌وه.
له‌و دوو كتێبه‌ی ئاماژه‌م پێ دا، له چه‌ندان شوێن هه‌ردوو نووسه‌ر ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه زۆر شوێن هه‌یه ده‌شێت شتی به‌نرخ و به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر ماده‌كان ببینرێته‌وه، به‌ڵام كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه ئه‌وان له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا ئاماژه‌یان پێ داوه، ئێمه له مێژه هه‌ست به‌م پێوار و غیابه ده‌كه‌ین، واته ئێمه سیاسییانه لێمان ڕوانیوه و بۆمان ڕوون بووه و ئه‌وان مێژوونووسانه. جا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیشیان له بن هه‌گبه‌ی مێژوونووسییهكهدا شاردبێته‌وه و ڕه‌هه‌ند و لایه‌ن و ئاراسته‌كردنیان نه‌دیبێ، ئه‌وا باج و تێچووه‌كه‌ی كورد داویه‌تی.
بۆیه به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه بوونی ئێمه له مێژووی كهونارایشدا سیاسی بووه. به ده‌ربڕینێكی تر، سیاسیبوونی زمانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسیبوونی بوونمان له جیۆپۆڵه‌تیك و ناوچه‌یه‌كی مه‌زن به ناوی میدیای گه‌وره كه دیاریكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و ڕووبه‌ره‌كه‌ی، ڕووداوه باسكراوه‌كان و هاوكێشه و هه‌وراز و نشێوه‌كانی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌ی من نییه.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه بڵێم زمانی ئێمه هه‌ر له مێژه له دۆخێكی سیاسی‌دا بووه و تا ئێسته‌یش له به‌رگری و ڕاسان و مانه‌وه نه‌كه‌وتووه، هه‌ر به‌م پێیه داگیركه‌رانی كوردستان پلان و پیلانیان له پارچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا جیاوازه. له توركیا هه‌موو بوونیان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێن به توركی، كێوی و زمانهكهیشیان به لقی كێویی زمانی توركی ناو ده‌به‌ن، چونكه ده‌زانن زمان هه‌ڵگری نه‌ریته، هه‌ڵگری یاده‌وه‌ری و فه‌نتازیا و خه‌ونی كۆنی باوباپیران و مێژووی كۆن و نوێیه. مرۆڤ ده‌كوژرێت، ده‌مرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و چركه‌ساته تراجیكانهی به زمانی دایكی ئه‌زموون ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانێك كه دایكی لایه‌لایه‌ی بۆ كردووه و یه‌كه‌مین هه‌ست و ده‌نگ و وێنه و چێژ و ترسه‌كانی پێ داوه.
له هه‌مبه‌ر وه‌ها ناوه‌ند و ناوكێكی وجوودیدا، توركیا تیۆره‌ی "زمانی خۆری" خسته ڕوو كه به‌و پێیه هه‌موو زمانه‌كانی دنیا له توركییه‌وه بهشاونهتهوه و كوردیش لقێكی بچووكی كێوییه له‌و زمانه، دوای نیو سه‌ده زیاتر ئه‌م پڕۆژه مێژوونووسییه درۆزنه، كه له زانستگه و ئه‌كادیمیای سه‌ربازی و سیاسییه‌وه تا هێرشی تانك و تۆپ و مووشه‌ك هاوكار بوون بۆ پێڕه‌وكردنی شكستی هێنا، چونكه زمانی كوردی ئامێرێكی میكانیكی و ده‌ستكرد نه‌بوو تا به ئاسانی له‌سه‌ر زاران لایبه‌ن، یاده‌وه‌ری و خه‌ون و فانتازیاكان كه به‌ستراوه به‌و زمانه‌وه چۆن له‌ناو ده‌چێت؟
وه‌ك گادامێر ده‌ڵێت: "زمان له كرۆكدا هه‌ڵگری نه‌ریته و نه‌ریت له‌خۆگری شێوه ژیانێكه كه ئینسان له ماوه‌یه‌كی له‌مێژینه‌وه تا ئێسته خه‌ریكه ئه‌زموونی ده‌كات”. له ئێران‌دا ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێوه‌ی تر گیرایه‌به‌ر، وه‌ك توركیا به ڕاسته‌وخۆ په‌لاماری بۆ نه‌درا و مێژووسازیی درۆی بۆ نه‌كرا و به‌و توندی و خه‌ستییه‌وه ئاخێوه‌ران لێیان نه‌ده‌درا. له ئێران سیاسه‌تێكی نه‌رمی تواندنه‌وه و ئاسیمیلاسیۆن پێڕه‌و كرا كه هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زاشای میرپهنجهوه، واته سه‌رده‌می په‌هله‌وی یه‌كه‌م ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
كۆی ئه‌م ڕه‌وته دوور و درێژه نه‌ك سڕینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرای زمان، به‌ڵكو تواندنه‌وه و هه‌ڵلووشین و به په‌راوێزدانان و سووككردنی زمانی كوردییه به نه‌رمی. نموونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو ئه‌و درامای و سینه‌ماییانه‌ی كه ئێران به تایبه‌تی پاش شۆڕشی گه‌لان له 1979 زاینی ده‌رده‌كه‌وێت. له درامای سینه‌مایی گلها و گلوله‌ها، كاڵێ، چ، و... ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به كوردی قسه ده‌كه‌ن، یان خائینن یان زه‌بوون و سته‌مدیده و له‌وێش له ڕێی له‌حن و پێگه‌ی ئه‌كته‌ر و ... به بهردهنبگ و بینه‌ر ده‌ڵێن كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیرۆكی و كۆچه‌ری ناو ئه‌و شاخانه‌دا ڕووبه‌ڕوون كه زمانێكیان هه‌یه هه‌ر فارسییه، به‌ڵام شكاوه و زمانێكی جیڕه و وه‌ك فارسی نهرمونۆڵ و نیان نییه!
ئه‌مه له هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی سینه‌مای ڕه‌سمی كۆماری ئیسلامی ده‌نوێننه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. له فیلمێكی وه‌ك "سه‌رداری جه‌نگه‌ڵ" به ده‌رهێنه‌ری ئه‌میری قهویدل له ساڵی 1985دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خاڵۆ قوربانن و قسه ده‌كه‌ن، له هه‌ندێ شوێندا ته‌نیا وه‌ك گیاندارێكی كێوی ده‌نه‌ڕێنن و وشه و پیت به كار ناهێنن، به‌ڵام سه‌ر و فه‌ساڵ و جلوبه‌رگیان كوردانه و كوردییه!
ئه‌مه پێناسه و ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامییه بۆ بوونی كورد له‌ناو زماندا، له ئاستی ئاكادیمی و ڕه‌سمی و جۆرنالیزیمیشدا زۆربه‌ی جار باسی زاراوه‌كانی ئێران ده‌كرێت نه‌ك زمانه‌كان، ئه‌و زمانه‌ی كه له ئێران‌دا له سه‌رووی هه‌موو زمانه‌كانی تر وه‌ك به‌لووچی یان توركی یان ته‌نانه‌ت توركمانی هێشتا قیت و قۆز و به پێوه ڕاوه‌ستاوه زمانی كوردییه، چونكه هێشتا له ڕووبه‌ره سیاسییه‌كه‌دا وه‌ده‌ر نه‌كراوه و نه‌بوو به به‌شێك له ئه‌ندامی سیستم و ههڵنهلووشێنراوه، به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگ و ته‌گه‌رانه‌ی له زه‌ینی گشتی و یاده‌وه‌ری خه‌ڵكیدا چه‌قاندوویه‌تی، ئه‌مه‌یه كه ئه‌م زمانه هاوته‌ریبه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر زمانی فارسی، وه‌ك ئه‌و شته‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆ به ناوی شه‌فیعی كه‌دكه‌نی چه‌ند ساڵ پێش ئێسته باسی كرد، وه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ش ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته له‌باره‌ی زارا محه‌مه‌دی مامۆستا زمانی كوردی له فێرگه‌یه‌كی فێركاریی زمانی كوردیدا بینیمان.
ئه‌م سیاسه‌تی تواندنه‌وه و هه‌ڵلووشانی زمانی تره بۆ ژێر سێبه‌ری زمانی فارسی و خه‌ساندنیان، وه‌ك گوتم ده‌مێكه كاری پێ ده‌كرێت و له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌پێی ناوچه كاریگه‌ریی جیاوازی هه‌یه، بۆ نموونه له‌و ناوچانه‌ی كه شاخاویترن و ڕێی هاتوچۆیان كه‌متره و نێزیكن له سنووری، واته هاوسنوورن له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان، كاریگه‌ریی زمانی فارسی زۆر كه‌مه، وه‌ك سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و بانه و له‌و ناوچانه‌ش كه ڕێی هاتوچۆی ستراتیجین وه‌ك سنه و كرماشان، كاریگه‌رییه‌كه زۆر خه‌سته و له كرماشان و ئیلام به‌هۆی فاكته‌ری ئاینییه‌وه و شیعه‌بوونی ئه‌م ناوچانه، كاریگه‌ریی و ئاسیمیلاسیۆنهكه قووڵتره.
بۆیه ساڵانێكی زۆره كۆماری ئیسلامی به هه‌موو هێز و توانای میدیاییه‌وه و له ڕێی نووسه‌ره مهزهوگیرهكانیهوه، زاراوه‌یه‌كی ناحه‌ز و په‌شێو و ناته‌ندروستی به ناوی "فارسی كرماشانی" په‌ره پێ داوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زاراوه‌ی كهلوڕی كه زاراوه‌یه‌كی زمانی كوردییه، كه‌م كه‌م و له‌ناو به‌شێك له بنه‌ماڵه‌كاندا شوێنپێی له‌ق بووه و دایكان به فارسی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به كوردی له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌دوێن!
نموونه‌یه‌ك له فارسی كرماشانی: "بشت بگم!" یانی پێت بڵێم! واته بووشمه پیت! ئه‌مه‌ی كه لێكدانی فارسی كرماشانی خۆی ده‌بێته باس و به شێوه‌یه‌ك قسه‌كردنی گاڵته‌ئامێز و سووكه‌وه ده‌لكێنرێت، خه‌ریكه ئه‌م واتایه بگه‌یه‌نێت كه كرماشان شێوه‌ی زمانێكی هه‌یه، فارسییه و به‌ره‌به‌ره كوردی ته‌واو جێپێی له‌ق بێت و تا ئاستێكی زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووه!
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسی و كاره‌ساتانه‌یه له‌سه‌ر زمانی كوردی له هه‌موو پارچه‌كاندا. بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه زمان ئێسته ئامانج و ئامرازه له یه‌ك كاتدا، ئه‌م ئامانج و ئامرازه له ده‌ستی هه‌ڵگری ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌نی خۆی واته دایكان و ژنانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان كولتوور و كایه‌ی زمانی سه‌رده‌ست وه‌ربگرن، ئه‌وا زمانیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌وه.
ئه‌ركی ئێمه وه‌ك كورد، وشیاریی زیاتری دایكان و ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و پاراستنی ناسك و وردی زمانه‌كه‌مانه له هه‌یمه‌نه و هێرش و ده‌ستدرێژیی سیستماتیكی زمانی سه‌رده‌ست.
ژێده‌ره‌كان:
1- ویكی پیدیا.
2- مادها، جورج راولینسون؛ ترجمهی هاشم كرمی، تهران، پانیز، 1394.
3- ایران باستان، م.م. دیاكونوف، ترجمه روحی ارباب.