لەگەڵ دەستپێكردنی هەفتەیەكی نوێی بازاڕی بۆرسە، نرخی نەوتیش ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە. به پێچه‌وانه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە 14 مانگی ڕابردوو تۆمار کرد.
بەگوێرەی پێگه‌ى "
dailyfx" ئەمڕۆ هه‌ینى پێنجى ئادار، نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 34 سەنت دەفڕۆشرێت. هاوكات نرخی نەوتی تێكساسی ئەمەریكایش بە 65 دۆلار و 26 سەنت دەفڕۆشرێت.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌یش هەر بەرمیلێك نه‌وت زیاتر لە دوو دۆلارى ئه‌مه‌ریكى نرخه‌كه‌ى زیادی کردووە.
هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، یه‌كه‌م/ پێشبینی دەکرێت وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ئۆپیک بڕیار بدەن سنوودارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیسانى داهاتوو بەردەوامبێت، ئەمەیش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە. دووه‌م/ ئەمه‌ریکا یەدەگەکانی نەوتی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 21 ملیۆن بەرمیل نه‌وت زیادی کردووە و ئەمەیش بەرزترین ئاستی زیادکردنە کە لە ساڵی 1982ه‌وە تا ئێسته تۆمار کرابێت.