یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق ده‌به‌ستێته‌وه بۆ كۆشش و قوربانییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه عێراق شیاوی ئه‌و سه‌ردانه نه‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ژموونی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.
ئه‌میر عه‌بدولاهیان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له
تویتێكدا نووسیویه‌تی، پاپا فره‌نسیس گه‌یشته به‌غدا، ئه‌گه‌ر ڕۆڵ و قوربانییه‌كانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس نه‌بووایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاپا نه‌یده‌توانی بێته ناو خاكی عێراقه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه، پاپا نه‌یده‌توانی به ئاشتی و ئاسایش سه‌ردانی به‌غدا بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه ده‌ستوه‌ردانی كۆشكی سپی و سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوور بخرێته‌وه، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رچاوه‌ی نائارامی و تێكچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئه‌و قسانه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی پاپا فڕه‌نسیس گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
قسه‌كردنی تاران له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی له عێراق ڕوو ده‌ده‌ن و خۆ بهخاوهنكردنیان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام و پێشتریش ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵوێزی تاران له به‌غدا، له شوێنی حكوومه‌تی وڵاته‌كه قسه‌ی كرد و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی توركیای كرد له كاروباری عێراق، ئه‌مه‌یش به‌غدای تووڕه كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاران ئه‌و پێشێلكارییه‌ی كردووه، هه‌ڵوێستێكی ڕوونیان نه‌نواند.