به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه، داخوازى ژنان له‌سه‌ر جلى كوردى كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌رگدرووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له 2013دا، یه‌ك ده‌سته جلى كوردى ئافره‌تان به 10 هه‌زار دۆلار كڕاوه، به‌ڵام له سێ ساڵی رابردووه‌وه گرانترین ده‌سته جلى كوردى به هه‌زار دۆلار فرۆشراوه و له ئێسته‌شدا داخوازى ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رزانترین جۆرى جلى كوردى هه‌یه كه له ده‌ورى 10 هه‌زار دینار ده‌كڕدرێت.
كۆڤه‌ند محه‌مه‌د یه‌كێك له به‌رگدرووه‌كانى ناو قه‌یسه‌رى هه‌ولێر، باس له‌وه ده‌كات كه ساڵانه به‌تایبه‌ت له وه‌رزى زستان به‌دواوه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى به‌هاردا، بازاڕى جلى كوردى هه‌ڕمێنى په‌یدا ده‌كرد، به‌ڵام له‌و ساڵانه‌ى ته‌نگژه‌ى داراییدا رۆژ به‌رۆژ خواست له‌سه‌ر جلى كوردى ئافره‌تان له كورتى ده‌دات.
له به‌دواداچوونێكى مه‌یدانى "وشه"دا ده‌ركه‌وتووه له ساڵى 2013دا زۆرترین داخوازى ژنان له‌سه‌ر جلى كوردى هه‌بووه و له‌و ساڵه‌دا زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى جلى كوردی‌یان كڕیوه، داواى قوماش و شێوه دوورینى تایبه‌تى جله‌كانیان كردووه. گرانترین جلى تایبه‌تى كوردى بۆ ژنان له‌و ساڵه‌دا به 10 هه‌زار دۆلار له هه‌ولێر فرۆشراوه.
له ساڵانى 2014 و 2015ه‌وه ورده ورده داخوازى له‌سه‌ر جلى كوردى له كورتى داوه و له‌و دوو ساڵه‌دا گرانترین جلى كوردى به نرخى هه‌زار دۆلار فرۆشراوه. به‌ڵام له 2016دا بازاڕه‌كه به‌ته‌واوه‌تى كز بووه، تا ئاستێك كه زۆرترین داخوازى له‌سه‌ر جلى ئاسایییه كه نرخه‌كه‌ى له نێوان 10 تا 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
وه‌ك كۆڤه‌ندى به‌رگدروو روونى ده‌كاته‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌و قوماشانه‌ى ئێسته له بازاڕه‌كانى كوردستاندا به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى جلى كوردى ژنانه ده‌فرۆشرێن، قوماشى هیندستانن و هۆكاره‌كه‌ش بۆ هه‌رزانى نرخه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "ساڵانى پێش ته‌نگژه‌ى دارایى ژنان داواى قوماشى تایبه‌ت و دوورینى تایبه‌تیان ده‌كرد، به‌تایبه‌ت قوماشیان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرد، ئه‌وه‌ش نرخێكى زۆر ده‌وه‌ستا، به‌ڵام ئێسته داواكارى تایبه‌ت به‌ته‌واوه‌تى كز بووه، جلێكى كوردى تایبه‌ت له نرخى 100 دۆلار زیاتر تێپه‌ڕ ناكات و به كه‌مى ئه‌و داواكارییانه‌ش هه‌یه".
نیان مه‌حموود /به‌رگدروو/ ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌مساڵ زۆرجار ئافره‌تان دێنه لامان و ده‌سته جلێكى خۆیان دێنن تا بۆ منداڵه‌كانیان جلێكى بچووك دروست بكه‌ینه‌وه".
هاوكات كازم جه‌لیل خاوه‌نی كارگه‌ی جلوبه‌رگی كوردی منداڵان له هه‌ولێر بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "زیاتر ئاواره عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌كان سه‌ردان ده‌كه‌ن و جلى كوردى بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كڕن یان به‌دیارى بۆ كه‌سوكاریان له شاره‌كانى عێراق ده‌نێرنه‌وه".
ژنان له باشوورى كوردستاندا زیاتر له جه‌ژن و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و گشتییه‌كاندا جلوبه‌رگى كوردى ده‌پۆشن، به‌تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانى به‌هاردا كه وه‌ك وه‌رزى گه‌شت و سه‌یران ده‌رده‌كه‌وێت، زیاتر داخوازى له‌سه‌ر جلى كوردى هه‌یه، به‌ڵام ئێسته كه ته‌نگژه‌ى دارایى به‌رۆكى خه‌ڵكى گرتووه، داخوازییه‌كان له‌سه‌ر كڕین و به‌كارهێنانى جلى كوردیش كه‌م بوونه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ ماكوان عیزه‌ت