كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا "كۆنگرێس" هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه، داوا له حكوومه‌تی بایدن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، كه سزای زۆر توند و قورس به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌پێنێت، به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و دواییه كه تاران له ڕێی میلیشیاكان له دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی دا.
ماڵپه‌ڕی "
زه هیل"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ورده‌كاری ئه‌و فشاره‌ی كۆمارییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو، جۆنی ئێرنست و بیل هاگرتنی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌م و له ڕۆژانی ڕابردوو به فه‌رمی داوایان پێشكه‌شی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، تا سزای قورس و توند به‌سه‌ر تاران بسهپێنڕێت.
له داواكه‌ی ئه‌و دوو كۆنگرێسمانه كۆمارییه هاتووه، كه هه‌موو هێرشه‌كان كه له عێراق بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان ئه‌نجام ده‌درێن، به مووشه‌ك و چه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، بۆیه پێویسته واشنتن به په‌له ده‌ست به جووڵه بكات و سزای قورس و توند به‌سه‌ر كه‌رتی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێران بسه‌پێنێت.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه پێویسته هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ساڵی 2016 ده‌ركرا، ئه‌مه‌ریكایش به ناوی پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌مان، هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بهاوێژێت، تا هیچ وڵاتێك نه‌توانێ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به ئێران بفرۆشێت و هیچ وڵاتێكیش نه‌توانێت چه‌ك له كۆماری ئیسلامی ئێران بكڕێت.
پێویسته به په‌له ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر وڵاته‌كه بسه‌پێنرێت و هاوكات سزای لاوه‌كی وردیش به‌سه‌ر هه‌موو گرووپ و ئه‌و لایه‌نانه بسه‌پێنرێت، كه تاران چه‌كیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و به تایبه‌ت ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه سه‌ر به تارانن له عێراق و سووریا، به ده‌ركردنی فه‌رمان و سزایه‌كی له‌مجۆره‌یش، واشنتن ده‌توانێ له هه‌ر كاتێك هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و كاروانه چه‌كانه‌ی كه به قاچاغ له ئێرانه‌وه ئاودیوی عێراق ده‌كرێن و له‌وێش میلیشیاكان كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن و له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بهاوێژرێت، ئه‌وا ده‌توانین به ته‌واوی به‌سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه زاڵ بین.
ناكرێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ وڵاتێك بكه‌ین كه هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان
له به‌شێكی تری داواكه‌یان هاتووه، كه ئێمه به ته‌واوی نیگه‌رانن له‌و چالاكی و جموجۆڵانه‌ی كه تاران له ناوچه‌كه دروستی ده‌كات، ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین كێشه‌یشی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه دروست كردییه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ست جووڵه نه‌كه‌ین و كۆتایی به‌و كێشانه نه‌هێنین كه ئێران له ناوچه‌كه دروستی كردووه، دواتر قه‌باره‌ی كێشه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكوومه‌تی بایدن به‌شێوه‌یه‌كی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه له دژی ئێران هه‌نگاو بنێت.
ئێمه به وردی ئاگه‌دارین كه هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر نیگه‌رانن و به به‌رده‌وامیش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای هه‌ڵوێستی توندتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
وه‌ك هه‌مووان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه ئێران به‌و هێرشانه‌ی ده‌یه‌وێ په‌یام به واشنتن و حكوومه‌تی بایدن بگه‌یه‌نێت، ئێمه نابێ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه وه‌ڵامی تاران بده‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه كۆتایی به‌م ته‌نگژه‌یه بهێنین و به شێوه‌یه‌كی ورد وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی تاران بده‌ینه‌وه، نه‌ك له سووریاوه وه‌ڵامی په‌یامێك بده‌ینه‌وه كه له عێراق ئاراسته‌ی ئێمه‌یان كردووه.
هه‌نگاونان بۆ گفتوگۆكردن و چوونه‌وه نێو دانوستاندنی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدا كه تاران هه‌ڕه‌شه له سه‌ربازان و هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له ناوچه‌كه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه، هه‌رچه‌نده دیموكراته‌كان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ دانوستاندنه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ژینگه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه كه تاران هێرشمان ده‌كاته‌سه‌ر و ئێمه‌یش ده‌ست به دانوستاندن بكه‌ین، ئه‌وا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه، چونكه تاران به هێرشه‌كانی ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ كه ده‌مانه‌وێ دانوستاندن بكه‌ین و له لایه‌كی تره‌وه‌یش هێرشتان بكهینهسهر.
پێویسته جیهان له ئێران ڕزگار بكرێ كه پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆره
ئێسته كێشه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا به‌رنامه‌ی ناوكی نییه، به‌ڵكو له ڕێی سیاسه‌تی میلیشیاكان و هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێمه و هاوپه‌یمانان، بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و ستراتیجه‌كانی واشنتنی له ناوچه‌كه دروست كردووه، هاوكات بووه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهانیش، چونكه پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆره له جیهان.
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كوشتن و بڕین و توندوتیژی له ڕێی میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كان ڕووێكی تری تیرۆره و هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ توندڕۆكان كه به به‌رده‌وامی سه‌رئێشه و كێشه بۆ ئێمه و ته‌واوی وڵاتانی جیهان دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كناگرێته‌وه.