دوای 17 ساڵ له به‌رهه‌م نه‌هێنانی و پێشتریش دنیایه‌ك خواست له‌سه‌ری كه زیاتر له 126 ملیۆن دانه‌ی نۆكیای 3310 فرۆشرا، جارێكی تر ئه‌و مۆبایله‌ی زۆربه‌تان یادگاریتان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕه‌كان.
نۆكیا 3310ی نوێ به نرخی 52 دۆلار ده‌فرۆشرێ و ڤێرژنه ئه‌سڵییه‌كه‌شی به نزیكه‌ی 160 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگی جیاجیا ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای HDMی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤێرژنه نوێكه‌ی نۆكیا 3310 ئاشكرای كرد، گۆڕانكاری له شێوه‌ی مۆبایله‌كه و ستایله‌كه‌ی كراوه و زۆر ته‌نك كراوه‌ته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌و هانده نوێیه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن به بلوتوس داتاكان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و میمۆری تێ بخه‌ن و ده‌رچه‌یه‌كی مایكڕۆ یوئێس بی هه‌یه و ده‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌حنی بكه‌نه‌وه و به هێدفۆنیش پێوه‌ستی بكه‌ن.
جگه له‌وانه، نۆكیا 3310ی نوێ به كامێرایه‌كی دوو مێگاپێكسل و شاشه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی به قه‌باره‌ی 2.4 بۆسه و به كوالێتی QVGA.
ئامێره‌كه‌ی به سیسته‌می +Series 30ی كار ده‌كات و ده‌توانێ به نه‌وه‌ی دووه‌می تۆڕه‌كان په‌یوه‌ست بكرێ و یاریی ماره‌كه‌ش به چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تره‌وه نوێ كراوه‌ته‌وه و شاحینه‌كه‌شی ده‌توانێ تا 21 سه‌عات به به‌رده‌وامی كار بكات.