سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازان هه‌بێت، ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه دادوه‌ر، به‌ڵام له‌خۆوه كه‌س ناگرین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراون، له دوای سه‌عات پێنجی ئێواره‌وه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك هاوڕه‌گه‌زخواز، ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ر جاره‌ی له شوێنێك ده‌رده‌كه‌ون، كوڕ خۆی ده‌كاته كچ و به‌پێی قسه‌ی پۆلیسی سلێمانیش، كچیش هه‌یه خۆی كردووه به كوڕ و جلی كوڕانه‌ی له‌به‌ر كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاری ئێمه یاساییه، هه‌ر كه‌سێك سكاڵا تۆمار بكات، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، هه‌ر پێوه‌ندییه‌ك به ئێمه‌وه بكرێت له‌باره‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
پۆلیسی شاره‌كانی هه‌رێم چی بكه‌ن كاتێك سكاڵایان دژ نه‌كرێت، خۆ ناچن هه‌ر له خۆیانه‌وه خه‌ڵك بگرن، كاری پۆلیس به‌پێی سكاڵایه
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وانه له هه‌ندێ شوێنی سلێمانی ده‌وه‌ستن، به ده‌می خۆیان هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، حه‌ز ده‌كه‌م پیاو بم، وه‌ك پۆلیس هه‌ر كه‌س سه‌رپێچیی یاسا بكات ئێمه دوای وه‌رگرتنی دادوه‌ر ده‌یگرین، به‌ڵام تا ئێسته كه‌س له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازی سكاڵای نه‌كردووه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پیاو و كوڕن كه جلی ژنانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن و مه‌كیاج ده‌كه‌ن، به‌ڵام سكاڵایان له‌سه‌ر نه‌بێت چی بكه‌ین، ئه‌و كاره له هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام پۆلیسی شاره‌كانی هه‌رێم چی بكه‌ن كاتێك سكاڵایان دژ نه‌كرێت، خۆ ناچن هه‌ر له خۆیانه‌وه خه‌ڵك بگرن، كاری پۆلیس به‌پێی سكاڵایه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی سلێمانی گوتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، كورد، عه‌ره‌ب، تورك و فارسیشیان تێدایه، زیاتر به شه‌و ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ر جاره‌ی له شوێنێكن، ئێمه كارمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه، ئه‌وه ئازادیی تاكه، هه‌ركات كار گه‌یشته كاری نایاسایی، ئینجا ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین.
باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌نیا كوڕ ئه‌و كاره ناكه‌ن و كچیشیان تێدایه، جلی كوڕانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یان چه‌نده و شوێنیان كوێیه، ئێمه ئه‌وه نازانین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی