د. نگین جه‌عفه‌ر پسپۆڕی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون كه ئێسته نیشته‌جێی دانیماركه. ئه‌و خه‌ڵكی هه‌ورامانه و له دوای كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی ڕوو له ئێران ده‌كه‌ن و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا و له دانیمارك نیشته‌جێ ده‌بن.
د. نگین له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشه"، باس له ژیانی تایبه‌تی و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه نه‌شیاوانه ده‌كات كه به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆشنفكری سێكسیه‌وه و باسك كردنی چێژی سێكسی ژنان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه..
•هۆكار چییه كه ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باس له ورووژاندن و هه‌ستیارترین شوێنی ژنان و پیاوان ده‌كه‌یت كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه به شتێكی نامۆ داده‌نرێ؟
هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه من له‌لایه‌ن میدیا كوردییه‌كانه‌وه پێشتر زۆر سانسۆر ده‌كرام. من وه‌ك پسپۆڕی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون پێشتر له چه‌ندان كه‌ناڵی كوردییه‌وه دیدار و چاوپێكه‌وتنم هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی كولتوور و نه‌ریته‌وه، نه‌مده‌توانی به ڕاشكاوانه له كاتی دیداره‌كاندا باسی بابه‌تی هه‌ستیار بكه‌م. من به ئه‌ركی خۆمم ده‌زانی وه‌ك پسپۆڕ و زانست دۆست ئه‌م ته‌بوه بشكێنم و تیشك بخه‌مه سه‌ر ئازاره‌كان و گرێكانی سێكس له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
باس نه‌كردنی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان و پیاوان زۆر دووره له په‌روه‌رده و ئیتیكی پزیشكێكی ئه‌وروپی و مرۆڤی زانست دۆسته‌وه، ده‌بێت به ڕاشكاوانه و به جوانی باس له هه‌موو ئه‌و شتانه بكرێ، ئێمه وه‌ك پزیشك نابێ باسی عه‌یبه بكه‌ین و شه‌رم بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌كار هێنانی وشه‌ی عه‌یبه و شه‌رم و نابێت نه‌شیاوه ئیشی من نیه وه‌ك پزشك.
ئه‌م سانسۆر كردنه و به‌ركه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ میدیا كوردییه‌كاندا هه‌مبووه، وای كرد من وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌خۆ بڕیار بده‌م له ڕێی سۆشیال میدیاوه په‌یامه‌كانم بگه‌یه‌نم و زانسته‌كه‌م ببه‌خشم به هاونیشتمانیانی خۆم و خزمه‌تی كوردستانی پێ بكه‌م بێ به‌رامبه‌ر.
•به‌هۆی ئه‌و په‌یامه ڤیدیۆییانه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه چی بووه؟
كاتێك من وه‌ك ژن به ڕاشكاوانه باس له ئه‌ندامی زاوزێی ژنان و پیاوان ده‌كه‌م و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته به وێنه و ڤیدیۆ پێشان ده‌ده‌م و باسی حه‌ز و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی ژنان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم به‌ڵی ژنیش وه‌ك پیاو حه‌ز و ئاره‌زووی هه‌یه و كاڵا نیه، بێگومان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان هه‌ڕه‌شه و قسه‌ی نه‌شیاو و جنێوی كۆمه‌ڵگه ده‌بمه‌وه و بوومه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی داخ و سه‌رسوڕمانه به‌شێك له ژنان خۆیان به‌شدار بوون له‌م هه‌ڕه‌شانه و له سوكایه‌تی كردن. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كوردانی تاراوگه‌وه به‌هه‌مانشێوه هه‌ڕه‌شه‌م لێ كراوه، ته‌نانه‌ت كوردێك به ژماره‌ی دانیماركی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووم و پێی گوتووم كه من ده‌ناسێت و ده‌زانێت كێم و ده‌زانێت منداڵه‌كانم له كوێ ده‌وام ده‌كه‌ن و باشتر ئه‌وه‌یه بێده‌نگ بم و خۆم به شت نه‌زانم وه‌ك پزشك.
به‌شێكی زۆر له پیاوان وه‌ك سووكایه‌تی پێكردنم وێنه‌ی چووكی خۆیان بۆ من ده‌نێرن
ئیسلامییه‌كان له كوردستان سووكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووی؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووم، له چوارچێوه‌ی هیچ ڕێكخراو و حزبێكی سیاسی ئیسلامی نه‌بوون. به‌ڵام ئاشكرایه كه هه‌موو جنێوفرۆشه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه سووكایه‌تییان پێ كردووم، به كولتوور و نه‌ریتی ئیسلامی توندڕه‌و و سیاسی په‌روه‌رده كراون، ئیسلامی سیاسی و توندڕه‌و بوون، ئه‌وان هه‌میشه به‌هۆی بابه‌ته زانستییه‌كانمه‌وه قسه‌ی نه‌شیاو و جنێویان پێ داوم و به قه‌حپه و مولحید و كافر ناویان هێناوم. كه‌سانی ڕۆحانی و دیندار وه‌ك نه‌نكم و باپیرم هه‌میشه ڕێزیان لێ گرتووم.
•هه‌ڕه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ جۆرێكن؟
سه‌ره‌ڕای جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو، به‌شێكی زۆر له پیاوان وه‌ك سووكایه‌تی پێكردنم وێنه‌ی چووكی خۆیان بۆ من ده‌نێرن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و كارانه‌م بێنم و چیتر قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌م. ئازادی جنسی و ڕۆشنفكری جنسی مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ڕۆحی پیاوسالارییان، ئه‌مانه له ژنی ڕۆشنفكر و ئازاد ده‌ترسن.
•دوای په‌یامه ڤیدیۆییه‌كانت، هه‌ڵوێستی كه‌سه نزیكه‌كانت و خێزانه‌كه‌ت چۆن بووه؟
پرسیارێكی زۆر جوانه، ڕۆژنامه‌وانه دانیماركییه‌كانیش هه‌میشه ئه‌م پرسیاره‌م لێ ده‌كه‌ن كه خێزانه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی زاوزێی ژنان و نێرینه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یانورووژێنم، ئایا بیركردنه‌وه‌یان چۆنه؟!
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كه له‌سه‌ر بازنه‌ی كچێنی دروستم كرد و بڵاوم كرده‌وه، سه‌ره‌تا ڕاوێژم به باوكم كرد و پێیم وت كه من زێ و لچ و میتكه و بازنه‌ی كچێنی ژن پێشان ده‌ده‌م و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئایا بۆچوونی تۆ له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
ئه‌و گوتی "كچی خۆم ده‌زانم به‌هۆی ئه‌م كاره‌ته‌وه توندوتیژیت به‌رانبه‌ر ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌شیاوت لێ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ده‌ست بۆ خۆت و ئێمه‌ش ببه‌ن، به‌ڵام با یه‌ك شتت پێ بڵێم، كاتێك له ساڵانی حه‌فتاكاندا من ده‌ستم به كوردایه‌تی كرد و چوومه شاخ، ده‌مزانی كه ڕژێم هه‌موو شتێكم پێ ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌باته‌كه‌م به‌لاوه گرنگ بوو، بڕیارم دا و بیرم له هیچ نه‌كرده‌وه، تۆش خه‌باته‌كه‌ت زانستییه و له‌و ڕووه‌وه كورد ڕۆشنفكر ده‌كه‌یته‌وه، بۆیه چی ده‌كه‌یت ئێمه له پشتت ده‌وه‌ستین و شانازیشت پێوه ده‌كه‌ین، هاوژینه‌كه‌شم تا ئێسته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی نه‌بووه و ته‌نیا یه‌ك شتی پێ گوتووم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چیم پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریم بكات.
تۆ ناتوانی سێكس بخه‌یته ناو پاكه‌تێكه‌وه و بڵێی ئیتر ئه‌مه سێكسی ژنانه و هه‌موو ژنێك به‌مشێوه‌یه ده‌ورووژێت
•نه‌خۆشه‌كانت ته‌نیا كوردن، یا نه‌ته‌وه‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه پێویستیان به‌م زانیارییانه هه‌یه؟
نه‌خۆشه‌كانم ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو سۆماڵی و ئه‌فغانی و پاكستانی و عه‌ره‌ب و تورك ته‌نانه‌ت ئه‌وروپیشن، چونكه بابه‌تی هۆشیاری و ڕۆشنبیری سێكسی نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تریش پێویستیان به‌م زانیارییه سێكسییانه هه‌یه.
ڕۆڵی من له دانیمارك ئه‌وه‌یه كه له زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان زانیاری به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ببه‌خشم و ئه‌وان فێر بكه‌م چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێك بكه‌ن كه به كولتوور ئیسلامه. بۆ نموونه كچێكی كورد یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هاتبێته دانیمارك، نابێت پزیشكه‌كه به‌هۆی پشكنینه‌وه بازنه‌ی كچێنی كچه‌كه بدڕێنیت! چونكه كولتووری كچه‌كه ئه‌وه قبووڵ ناكات، یا هه‌ندێك شتی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت كه بۆ كولتووری كچه‌كه نه‌شیاو بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و زانیارییانه‌م بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دانیمارك، من زۆر له‌سه‌ر بازنه‌ی كچێنی و ئازادی سێكسی ژنان ده‌دوێم.
•چێژی سێكسی له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی تر جیاوازی هه‌یه؟
تۆ ناتوانی سێكس بخه‌یته ناو پاكه‌تێكه‌وه و بڵێی ئیتر ئه‌مه سێكسی ژنانه و هه‌موو ژنێك به‌مشێوه‌یه ده‌ورووژێت و خۆشی ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت له پیاوانیشدا ئه‌و جیاوازییه هه‌یه، بۆ نموونه پیاو هه‌یه به ماچ ده‌ورووژێت، یا به‌ده‌ستبازی، یان سه‌یركردنی سێكسی كه‌سێكی تر، بۆیه ورووژاندنی سێكسی له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر چ ژن بێت یا پیاو، جیاوازی هه‌یه. زۆربه‌ی ژنانی كورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌ڕوواننه سێكس و له‌و كاته‌شدا به‌هۆی هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتوو و كولتووریه‌وه ناتوانن چێژ وه‌ربگرن له‌كاتی ئه‌نجامدانی سێكسدا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كانیان، چونكه زۆربه‌یان ته‌نیا بیریان لای ئه‌وه‌یه كه هاوژینه‌كانیان تێر بكه‌ن و كۆتایی به پڕۆسه‌كه بهێنن و زوو له كۆڵیان بێته‌وه. واته نایانه‌وێت خۆیان بگه‌ن به لوتكه‌ی چێژ و خۆشی و خۆیان تێر بكه‌ن.
ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئێمه‌ی ژن كه به‌م جۆره بیر ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك كاڵایه‌ك له خۆمان ده‌ڕوانین و خۆمان داوه‌ته ده‌ست هاوژینه‌كانمان، و زۆر كات ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی جنس ده‌كه‌ین كه سوننه‌تی ژیانه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. یان هه‌ندێك جار سێكس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له ده‌ره‌وه تێنووی سێكسی نه‌بێت و له‌گه‌ڵ ژنانی تر سێكس نه‌كات. من ده‌ڵیم چه‌ند چێژ و خۆشی پێكوه‌بوون و جنس بۆ پیاو گرنگه هێنده بۆ ژنیش گرنگه، ده‌بێت ژنانیش بگه‌ن به لووتكه‌ی چێژ "ڕه‌حه‌تبوون"، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوسه‌نگییه نه‌بێت پێویسته به ڕاشكاوانه باسی بكرێت و په‌رده‌ی شه‌رم بدڕن و گرێ جنسییه‌كان پێكه‌وه بكه‌نه‌وه.
•هه‌ستیارترین شوێن بۆ ورووژاندنی ژنان و گه‌یشتنیان به لووتكه‌ی چێژ چ زۆنێكه و پێویسته چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ؟
پێش هه‌موو شتێك پێویسته ژنانیش جه‌سته‌ی خۆیان بناسن و بزانن كام زۆنیان هه‌ستیارترین شوێنه بۆ ورووژاندن، چونكه گه‌یشتن به لووتكه‌ی چێژ له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی تر جیاوازه، 90%ی ژنان به ده‌ستلێدان له مه‌مك و میتكه ده‌ورووژێن و چێژ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ده‌بینین له هه‌ندێك ژنی تر ئه‌وه جیاوازه، بۆ نموونه هه‌ندێك ژن به لێسانه‌وه یا ته‌نیا به قسه‌ی سێكسی ده‌ورووژێن.
ژیانی د. نگین:
د. نگین خاوه‌ن دوو منداڵه و له خوێندندا قۆناغی ئاماده‌یی له دانیمارك ته‌واو ده‌كات، پاشان هه‌ر له‌م وڵاته له زانكۆی "ئۆغوس" وه‌رده‌گیرێت و بڕوانامه‌ی پزیشكی گشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی پزیشكی، بۆ ٢٤ مانگ ڕۆته‌یشنی كردوه، شه‌ش مانگ له به‌شی دڵ و غوده‌كان كاری كردووه، شه‌ش مانگیش له نه‌شته‌رگه‌ری ناو سك كاری كردووه، دوای ئه‌وه شه‌ش مانگی تر له نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناو بووه، دوو مانگیش نه‌شته‌رگه‌ری مه‌سانه و میزڵدان و زه‌كه‌ری پیاوانی كردووه.
له ساڵی 2008 بۆ 2015 سه‌رقاڵی ته‌واو بوونی بۆرد بووه له نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵ بوون.
بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی باش و زانستی تازه له بواره‌كه‌ی خۆیدا له ووڵاتانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و بڕیتانیا و سپانیا و ئیتاڵیا و سوید و نه‌رویچ و فینله‌ندا ژیاوه و خوێندن و بڕوانامه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئۆغوس ده‌ست به كاره وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری ناوسك بینی.
دیمانەی/ محەمەد جەمال