لە زۆر شوێنی کوردستان، چیرۆکی بردن و فرۆشتنی شوێنەوارەکان دەبیسترێن، هەڵکەندنی
ئەو شوێنانەی گوومانی بوونی پارچەی شوێنەواریان لێ دەکرێت، بە ئاشکرا دیارن.
بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێک هاوڵاتی نمونەی هەن، پارچەکان دەپارێزن و
پێشکەشی مۆزەخانەکانی دەکەن.
هاوڵاتیەک بەناوی (محەمەد فایەق) لە پاش 19 ساڵ دۆزینەوەیان چەند پارچە شوێنەواری
پێشكەش بە مۆزەخانەی سلێمانی كرا.
لە مۆزەخانەی سلێمانی تایبەت بە "وشە" وێنەی پارچەکان نێردراوە،
دەڵێن، ئەم پارچانە كە پێك هاتوون لە کۆمەڵێک پارچە گڵینە و گوارە و مۆر كە پێ دەچێ
مێژوویان هی سەردەمی ئیسلامی بێت، لە ساڵی 1997 لەلایەن هاوڵاتی محەمەد فایەق عەلی
لە گردی یاسین تەپە دۆزراوەتەوە تا ئێستا وەكو ئەمانەت هەلگیراونەتەوە.