یانه‌ی یوڤێنتوس دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێك له دواوه بوو، ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی لازیۆدا كرد و بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی 26ی خولی ئیتالیا و له یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌دا، یانه‌ی یوڤێنتوس له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی لازیۆی برده‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا لازیۆ به گۆڵی خواكین كۆریا له خوله‌كی 14 پێشكه‌وت، به‌ڵام یاریزانانی یوڤی ریمۆنتادایان به‌سه‌ر میوانه‌كه‌یاندا كرد و به سێ گۆڵ وه‌ڵامیان دانه‌وه.
ئه‌دریان رابیۆ له خوله‌كی 39 گۆڵی یه‌كسانبوونی هێنا و دواتر ئه‌لڤارۆ مۆراتا بووه ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كه‌كانی 57 و 60 دوو گۆڵی تۆمار كرد، كه گۆڵی دووه‌م به په‌ناڵتی بوو.
به‌م بردنه‌وه‌یه یوڤی به 52 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه و لازیۆ له پله‌ی حه‌وته‌مه به 43 خاڵ.