بەتەمەنترین باڵندەی دنیا لە 70 ساڵی جوچكەی هەڵێنا

:: PM:02:06:07/03/2021 ‌
ویزدم كە باڵندەیەكی كێوییە و لە خێزانی ئالباترۆسە، لە تەمەنی 70 ساڵی جوچكەی هەڵێنا. فەرمانگەی ماسی و ژیانی كێویی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، باڵندەكە لە شوێنێكی تایبەت لە زەریای باكوری هێمن جوچكەی هەڵێنا.

ئەم جۆرە باڵندەیە تەمەنی لە نێوان 12 تا 40 ساڵدایە، بەڵام ویزدم توانیویەتی 70 ساڵ بژی و یەكەم جار لە ساڵی 1956 باڵندەكە دۆزرایەوە.

باڵندە نێرەكەش ناوی ئاكیاكامە كە لە 2012ەوە لەگەڵیدایە. ئەو جۆرە باڵندانە تا كۆتایی تەمەنیان لەگەڵ یەك نێرینەی خۆیاندا دەمێننەوە، بەڵام پێ دەچێت ویزدم لەگەڵ باڵندەی تریش جووت بووبێت، بەڵام ئەوان مردبن.  

فەرمانگەكە نووسیویەتی باڵندەكە لە رۆژانی كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە دوورگەیەكی نزیك هاوای هێلكەی كردبوو، دواتر گەڕابووەوە ناو دەریا بۆ ئەوەی خواردن دابین بكات و نێرینەكەی ئەركی دانیشتن لەسەر هێلكەی لە ئەستۆ گرتبوو.

لە باڵندەی جۆری ئالباترۆس نێرینە و مێینە بە نۆرە كورك دەبن

بەگوێرەی بی بی سی، لە زۆربەی باڵندەكان تەنیا مێینەكە كورك دەبێت، بەڵام لە باڵندەی جۆری ئالباترۆس نێرینە و مێینە بە یەكەوە و بە نۆرە ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرن و كورك دەبن، كاتێكیش جوچكەكان هەڵدێن، بە یەكەوە خواردنیان بۆ دابین دەكەن.

فەرمانگەكە پێی وایە ویزدم لەو 70 ساڵەی تەمەنی بە گشتی لەوانەیە 30 تا 36 هێلكەی هەڵێنابێت، چونكە ئالباتروسەكان بەچەند ساڵ جارێك یەك هێلكە دەكەن.


وشە - سلێمان تاشان