كیلیان ئیمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان، پێش یاریی چوارشه‌می داهاتوو، په‌یامی خۆی بۆ بارسێلۆنا نارد.
چوارشه‌می داهاتوو 10ی ئادار، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، له نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا له پاریس ده‌كرێت.
ئیمباپێ شه‌وی رابردوو له قۆناغی 16ی جامی فڕه‌نسا 2 گۆڵی له تۆڕی ستاد برێست تۆمار كرد، كه تیپه‌كه‌ی به 3-0 گۆڵ براوه‌بوو.
ئیمباپێ بۆ كه‌ناڵی فرانس 2 گوتی: به شێوه‌یه‌كی سرووشتی و ئاسایی خۆمان بۆ یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده ده‌كه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه به ئارامی بمێنینه‌وه، كه هه‌روا راهاتووین".
پاریس سانجێرمان له یاریی چووندا له نێو كامپ نوو، به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارسادا تۆمار كردووه.
سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووش گوتی: "یارییه‌كه گرنگ بوو، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنمان نه‌هێنایه، ئه‌وا نازناوێكی ئه‌م وه‌رزه‌مان ده‌دۆڕاند، ئێسته‌ش بۆ یارییه‌كی تر و له بارودۆخێكی جیاوازدا خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین".