لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمەریكا وەڵامی هێرشەكەی هەولێر دەداتەوە

:: PM:03:15:07/03/2021 ‌
پسپۆڕێكی بواری تەناهی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمەریكا لە رۆژانی داهاتوو وەڵامی هێرشی مووشەكی مانگی رابردوو بۆ سەر هەولێر دەداتەوە كە بەهۆیەوە پەیمانكارێكی ئەمەریكی كوژرا و چەند كەسێكیش بریندار بوون

عەلی وائیلی كە پسپۆڕی ئاسایشی عێراقە، پێشبینی ئەوەی كردووە ئەمەریكا لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرشێك ئەنجام بدات و وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە كرایە سەر هەولێر.
ئەمەریكا بەشێك لەو گرووپانە تۆمەتبار دەكات كە سەربە حەشدی شەعبین

بەگوێرەی شەفەقنا، ئەمەریكا بەشێك لەو گرووپانە تۆمەتبار دەكات كە سەربە حەشدی شەعبین، پێی وایە ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە و خۆیشی ئەمەریكای تۆمەتبار كردووە لە بیانوو دەگەڕێت و دەیەوێت دۆخی عێراق بشێوێنێت.

قسەی ئەو پسپۆڕەی بواری تەناهی لە كاتێكدایە، ماوەی رابردوو دوای هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر گرووپێكی حەشدی شەعبی لە نزیك سنووری عێراق و سووریا، باس لەوە كرا ئەم هێرشە لە تۆڵەی هێرشەكەی سەر هەولێر بووە و بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن ئەنجام دراوە.

لە دوای هێرشی گرووپەكەی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەولێر، لە بەغدا هێرشی تر كراوەتە سەر بنكەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەنانەت كەسێكی ئەمەریكیش بەهۆی هێرشەكە كوژرا، بەڵام ئەمەریكا بۆ ئەو هێرشە تا ئێستە وەڵامی نەبووە .

پێشبینی دەكرێت ئەمەریكا چاوەڕوانی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بكات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ڤاتیكان و دواتر لەسەر هێرشەكەی بەغدا هەڵوێستی هەبێت.



وشە - سلێمان تاشان