بێ دەرمان پەستانی بەرزی خوێنت دابەزێنە

:: PM:09:19:07/03/2021 ‌

بەرزیی پەستانی خوێن یەكێكە لە حاڵەتە مەترسیدارەكان كە سەرەتایەكە بۆ نەخۆشییەكی درێژخایەن و نەخۆشییەكانی دڵ، ئەوكاتەی كەسێك پەستانی خوێنی بەرز دەبێت، رەنگە حەز بەوە نەكات دەرمان بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێنی وەربگرێت، ماڵپەڕی " AJC"، باسی 10 رێگا دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن بێ پێویستی وەرگرتنی دەرمان وەك لە خوارەوە:

یەكەم/ دابەزاندنی كێشی لەش، زیادی كێش هۆكاری راستەوخۆی زۆرێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەپێی راپۆرتەكان دابەزاندنی یەك كیلۆگرام لە كێشی لەش، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی میلیمەترێك جیوە لە پەستانی خوێن.
یارمەتیدانی خەڵك و هەستكردن بە ئارامی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە
دووەم/ راهێنانی وەرزشی، رۆژانە 30 خولەك و هەفتانە 150 خولەك وەرزشكردن، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی یەك بۆ هەشت ملیمەتر جیوە پەستانی خوێن.

سێیەم/ خۆراكی تەندروست، دووركەوتنەوە لە فاست فوود و شیرینی و سوێری. 

چوارەم/ كەمكردنەوەی سۆدیۆم لە خۆراك وەك خوێ و خۆراكی دروستكراو.

پێنجەم/ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

شەشەم/ دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی مادەی كحوولی.

حەوتەم/ كەمكردنەوەی مادەی كافایین.

هەشتەم/ دووركەوتنەوە لە هۆكاری هەڵچوون و رارایی و سترێس.

نۆیەم/ چاودێریكردنی پەستانی خوێن لە ماڵەوە.

دەیەم/ یارمەتیدانی خەڵكی دەوروبەر و هەستكردن بە ئارامی و رازیبوون كە پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل