یاریی دێربیی مه‌درید به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، كه‌ریم بنزێما له دواخولهكهكاتی یارییه‌كه‌دا گۆڵێكی تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
یاریی دێربیی مه‌درید له گه‌ڕی 26ی لالیگای ئیسپانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له نێوان ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ "وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ" ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌كه‌شی 1-1 گۆڵ بوو.
له خوله‌كی 15دا لویس سوارێز گۆڵی یانه‌ی ئاتلێتیكۆی تۆمار كرد، كه گۆڵی ژماره 17ی خۆی بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا.
ریال مه‌درید كه به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی گرنگی یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به تایبه‌تی رامۆس و هازارد، له گێمی دووه‌مدا باشتر یاریی كرد، به تایبه‌تی دوای گۆڕانكارییه‌كانی زیدانی راهێنه‌ر.
كه‌ریم بنزێما كه چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنی له یارییه‌كه‌دا ده‌ست دا، له خوله‌كی 88دا توانی به یارمه‌تی كاسێمیرۆی هاوڕێی، گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ ریال مه‌درید تۆمار بكات و تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات.
له كۆتایی یارییه‌كه‌شدا ریال مه‌درید هه‌لی هه‌بوو گۆڵی بردنه‌وه‌ش تۆمار بكات، به‌ڵام له ده‌ستیان دا.
یارییه‌كه به یه‌كسانی كۆتایی هات و لویس سوارێز به باشترین یاریزانی یارییه‌كه دیاریی كرا.
به‌م ئه‌نجامه ئاتلێتیكۆ مه‌درید بووه 59 خاڵ و پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی كرد، ریال مه‌دریدیش له پله‌ی سێیه‌مه و خاڵه‌كانی بوونه 54.