پۆل كۆكرین ڕاپۆرتێكی له ماڵپه‌ڕی میدل ئێست ئای بڵاو كردووه‌ته‌وه و به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر سیخوڕیكردنی به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ڕێی ئینته‌رنێتی فایبه‌ر ئۆپتیك (هێلی تیشكی) كه به نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست گه‌یه‌نراوه‌ته وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌یش به ته‌واوی ده‌توانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێ و هه‌موو زانیارییه‌ك كه بیخوازن له ڕێی ئه‌و كێبله‌وه وه‌ریبگرن و كۆی بكه‌نه‌وه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، دانكن كامبل كه یه‌كێك بوو له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی بواری به دواداچوون و له ساڵی 1975 چه‌ندان ڕاپۆرت و به دواداچوونی وردی كردووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرسی كۆنتڕۆڵكردنی زانیاری وڵاتان له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه به‌هۆی توانیان له كۆنتڕۆڵكردنی كێبلی گه‌یه‌نه‌ری ئینته‌رنێت و مانگه ده‌ستكرده‌كانی په‌خشكه‌ری ئینته‌رنێت.
كامبڵ ده‌ڵێ، هیچ گومانێكی تێدا نییه كه ته‌واوی ناوچه‌كانی نێوان پۆرت سه‌عید تا سوڵتاننشینی عومان كه زۆرترین كێبلی تیشكی ئینته‌رنێت به نێو ئاوه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، هاوكات ناوه‌ندێكی گرنگی سیخوڕیكردنه به‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، چونكه ئینته‌رنێتی زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و ناوچانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێت، ته‌نیا هێڵێك نه‌بێت كه له ڕێی توركیاوه به چه‌ند وڵاتێكی تر گه‌یه‌نراوه، كه ئه‌مه‌یش به هه‌مانشێوه ده‌توانرێ له‌لایه‌ن وڵاتانی پێشكه‌وتوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
كێبلی فایبه‌ر ئۆپتیك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه و به ویستی خۆیان هه‌موو داتایه‌كی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ده‌زگه‌ی پێنج چاوه‌كه كه بریتین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و نیوزلاند پرۆسه‌ی چاودێریكردن و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌واوی ئه‌و تۆڕانهیشی بۆ گه‌یاندن و پێوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه له ناوچه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌و دهزگهیهوه به ئاسانی ده‌توانرێ سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بكرێ، له‌و نێوه‌نده‌یشدا ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا "جی سی ئێچ كیو" و سێ وڵاته‌كه‌ی تریش له ڕێی ده‌زگه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری و سیخوڕی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی و بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌ستی پێ بكه‌ن، سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و زۆرترین زانیاری‌یان به خۆڕایی و بێ به‌رانبه‌ر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به یه‌كێك له گرنگترین ناوچه‌كانی جیهان داده‌نرێ، هاوكات مه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌كی سیخوڕی و ململانێی وڵاتانی زلهێزه له جیهان، به‌هۆی پێگه‌ی ستراتیجی له ڕووی سیاسی و جیوگرافی و ئابووریییه‌وه، به تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئیسرائیل كه هاوپه‌یمانێكی زۆر متمانه‌پێكراوی وڵاتانی ڕۆژئاوایه، ده‌زگه‌ی پێنج چاوه‌كه زۆرترین كرداری سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاتانی نه‌یاری ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌دات، به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و ده‌زگه‌یه هه‌موو جۆره سیخوڕی و چاودێرییه‌ك ده‌توانێ ئه‌نجام بدات، هه‌ر له گوێگرتن له پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتاكان و ڕه‌وانه‌كردنیان به شێوه‌یه‌كی شاراوه له ڕێی ئیمهیل و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو شتێكی تر به ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندا ده‌چێ و ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر پێویستیان ببێت.
ئالان مۆلدین به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كان له كۆمپانیای پێوه‌ندییه‌كان له واشنتن "تهلهجیوگرافی" له‌وباره‌وه گوتی، گرنگی تۆڕه‌كانی و گه‌یاندنی ئینته‌رنێت به جیهان له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه كه‌سانی ئاسایی و وڵاتانی ناپێشكهوتوو تێی ناگه‌ن، زۆرێك هه‌ن كه مۆبایله زیره‌ك و ئامێره‌كانیان پێوه‌سته به هه‌واوه كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، یان پێوه‌ست ده‌بن به ئینته‌رنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌كان به كێبله‌وه دواجار پێوه‌ست ده‌بن و له‌وێوه‌یش ده‌توانرێ به ویستی وڵاتانی به‌هێز كۆنتڕۆڵ بكرێن و چێك بكرێن.
زیاتر له 40 هه‌زار كارمه‌ند كار له‌و بواره ده‌كه‌ن و زانیاری زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیان به‌خۆڕایی پێ ده‌گات
ئاژانسه‌كانی سیخوڕیكردنی ئه‌و وڵاتانه تۆڕی ڕیشاڵی و تیشكیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی خۆیان و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گوێ له هه‌مووان ده‌گرن و زۆرترین داتا و زانیاری‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و گفتوگۆكایهی كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌كرێت، هه‌مووی به نێو بازگه و ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌واندا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئه‌و داتایانه له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كارانی ده‌زگه‌كانی سیخوڕی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ناونیشانی ئیمهیل و هه‌موو ورده‌كاری كه‌سه‌كان ڕێك ده‌خه‌ن، كه ده‌یانه‌وێ سیخورییان به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و ئیتر ده‌ست ده‌كه‌ن به فلته‌ر دانان و بازگه دانان بۆ هه‌ر جموجۆڵێكی ئه‌و كه‌سه له جیهانی ئینته‌رنێت و پێوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی له ڕێی ده‌زگه‌كانی گه‌یاندن و پێوه‌ندیكردنه‌وه.
تۆڕی ئینته‌رنێتی زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسایش به ئه‌وروپاوه پێوه‌ستكراوه و ئه‌مانیش به ویستی خۆیان كۆنتڕۆڵیان كردووه كه له‌و نێوه‌نده‌یشدا ئێران بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قوربانییه‌كان به ده‌ستی ئه‌وروپا و وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌وه.