شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌مووی ڕابردوو كه‌شتییه‌كانی جه‌نگی ڕووسیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست چه‌ندان مووشه‌كی دوورهاوێژیان ئاراسته‌ی وێستگه‌كانی پاڵاوتنی نه‌وت له ده‌وروبه‌ری باكوری حه‌له‌ب كرد، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی توركیاوه كۆنتڕۆڵكراوه، چاودێران و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه هێنده‌ی په‌یامه بۆ هه‌سه‌ده، هێنده به ئامانجگرتنی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا نییه.
مووشه‌كه‌كانی ڕووسیا له كه‌شتی ڕاسییه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵدران و بازاڕ و وێستگه‌ی پاڵاوتنی نه‌وتنیان له نزیك ناوچه‌ی حمرانی ده‌وروبه‌ری شارۆكه‌ی جه‌رابلووسی ده‌وروبه‌ری باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و نزیك گوندی ترحین له نزیك شاری ئه‌لباب ئهلكوبرا و ناوچه‌ی قه‌لغانی فوراتیان كرده ئامانج. ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی مۆسكۆ نییه بۆ به ئامانجگرتنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و پاڵاوگه نایاساییه‌كان، پێشتر له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستی پێكرد و به‌رده‌وامی هه‌بووه تا دواجار كه ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌موو بوو.
زۆربه‌ی جار هێرشه‌كان له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، یان مووشه‌كی دوورهاوێژه‌وه ئه‌نجام دراون، به‌م هه‌نگاوانه‌یش لایه‌نی ڕووسی ده‌یه‌وێ هه‌موو هێزه‌كانی تر كه له دژی دیمه‌شقن و ناوچه‌كانی سووریایان له ژێر ده‌سته له وه‌به‌رهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وت قه‌ده‌غه بكات و به وردی ده‌یه‌وی دۆسیه‌ی نه‌وتی سووریا بكه‌وێته ده‌ست مۆسكۆ و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی كه له‌و بواره كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ڕووسیا له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به فشاری زۆر كردووه، بۆ سه‌ر په‌یه‌ده و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، تا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و ده‌سپێشخه‌ریشی كردووه، تا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده تێكه‌ڵی سوپای به‌عسی سووریا بكرێن و ببن به به‌شێك له سوپای حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش په‌یه‌ده ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و به نهێنی به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ده كه گفتوگۆكانیش به سه‌رپه‌رشتی مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌درێن.
له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه مۆسكۆ ده‌ستی كردووه به بۆردمانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا
مسته‌فا سیجری یه‌كێك له به‌رپرسانی گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، كه مۆسكۆ به‌و هێرشانه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌موو شتێك بۆخۆی كۆنتڕۆڵ بكات و قووتی ژیانی سوورییه‌كان بۆردمان ده‌كات، كه له پاڵاوگه لۆكالییه‌كان نه‌وت ده‌پاڵێون و به‌سه‌ر ناوچه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كۆی سووریا به‌ده‌ست گرفتی كه‌می سووته‌مه‌نی ده‌ناڵێنێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ڕووسیا شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌موو بۆردمانی كرد، هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، زۆربه‌ی به‌رپرسان و شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه په‌یامێكی ڕوونی مۆسكۆیه بۆ هه‌سه‌ده، تا په‌له بكه‌ن له خۆ یه‌كلاكردنه‌وه و هاتن به‌ده‌م ده‌سپێشخه‌ری و داواكانی ڕووسیا و چیتر پشتنه‌به‌ستن به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌سه‌ده ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی ڕه‌های سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی سووریادا گرتووه، له ده‌وروبه‌ری پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه و دێرزوور، كێڵگه‌ی ڕومێلان كه هه‌زار و 322 بیره نه‌وتی لێیه له‌گه‌ڵ 25 بیری گازی سروشتی له ناوچه‌ی شه‌دادی و جبسه و هۆل، له ده‌وروبه‌ری دێرزووریش كێڵگه‌ی ئه‌لعومه‌ر، كونیكۆ، ته‌نكی دووه‌م، جیا له كێڵگه‌كانی ئه‌لوه‌رد و ئهلتیم.
ئازاد حسۆ توێژه‌ری سیاسی و نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه مۆسكۆ به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی سووریای به میرات بۆ مابێته‌وه و ده‌یه‌وێ هه‌موو سه‌رچاوه ئابووری و سروشتییه‌كانی سووریا له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت، سه‌رچاوه‌كانی پترۆل و كشتوكاڵ و ئاو و هه‌موو بواره‌كانی تر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بۆردمانه‌كه‌ی ڕووسیا په‌یامه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر به تایبه‌تیش هه‌سه‌ده، به‌وه‌ی كه به ڕوونی پێیان ده‌ڵێت، كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی مۆسكۆ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له داهاتوو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌یش ده‌كرێنه ئامانج و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ڕووسی و مووشه‌كه دوورمهوداكانهوه له ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه، كێڵگه‌كان ده‌كرێنه ئامانج، به‌م فشار و هه‌ڕه‌شانه‌یش مۆسكۆ ده‌یه‌وێ ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی سووریا بسه‌پێنێت و حكوومه‌تێكی سه‌ر به‌خۆیشی له دیمه‌شق دروست بكات و به ته‌واوی خێر و بێری سووریا بۆ خۆی ببات و به‌شێكی كه‌می به گه‌لی سووریا بدات.
ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌سه‌ده و فشارێكی ڕوونه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی ڕووسیا قبووڵ بكه‌ن و له ئه‌مه‌ریكا دوور بكه‌ونه‌وه
ته‌ها عه‌بدولواحید توێژه‌ر له كاروباری ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ "العربی الجدید" هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ڕووسیا، هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵات، به به‌رده‌وامی ناردنی نه‌وتی خام بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د زیاد ده‌كات، تا گرفتی كه‌می سووته‌مه‌نی كۆتایی پێ بهێنرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا زۆرترین فشار ده‌كات، تا هه‌سه‌ده هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د بوه‌ستێنن، به‌ڵام چاره‌یه‌كی تر به‌ده‌ست هه‌سه‌ده‌وه نییه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا ڕژدن و ئاسایی نین.