به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌له هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله‌ی سیلیزی و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.