سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، پاپا فرانسیس له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ڤاتیكان به‌ڕێ كه‌وت و كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان و عێراق هێنا، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ماڵئاوایی لێ كرا.
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانه چوار ڕۆژییه‌كه‌ی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گه‌وره‌ترین قه‌داسی ئاینی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه برد، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی كوردستان پێشوازی لێ كرا و ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا به مێژوویی وه‌سف كرا.
ڕۆژی پێنجی ئادار/مارسی 2021، پاپای ڤاتیكان گه‌شتێكی مێژوویی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كرد بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ. پاپا فرانسیس 266یه‌مین پاپای ڤاتیكانه كه به پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌میش ده‌ناسرێت، له ڕۆژی سێی ئاداری ساڵی 2013 دوای ئه‌وه‌ی پاپا بێنێدیكتی 16 به‌هۆی به‌ساڵاچوونی و لاوازیی جه‌سته‌یی، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، به زۆرینه‌ی ده‌نگی كاردیناڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیك، له كه‌نیسه‌ی سیستیه‌نی ڤاتیكان به ڕێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی دنیا هاته هه‌ڵبژاردن. پاپا فرانسیس كاردینال (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ ) كه به‌ناوی (پاپا فرانسیس)ه‌وه ناو ده‌برێت، خۆرخێ له دایكبووی 17ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1936ـه له بوێنس ئایریسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین هاتووه‌ته دنیاوه. فڕانسیس كه‌سایه‌تی كریستیانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه و یه‌كه‌مین كه‌سی ئه‌مه‌ریكای لاتینه كه به ڕابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی دنیا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.