راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی له ئیتالیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌یه‌وێت رۆناڵدۆ له تیپه‌كه‌ی به‌ڕێ بكات و شوێنگره‌وه‌شی بۆ دیاریی كردووه.
یوڤێنتوسی ئیتالی، وه‌ك زۆربه‌ی یانه‌كانی تری ئه‌وروپا، له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووریدایه، ئه‌مه‌ش به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه زیانێكی زۆری به ئابووریی دنیا گه‌یاندووه، به تایبه‌تییش به‌سه‌ر یانه و تیپه وه‌رزشییه‌كانه‌وه.
تۆڕی سپۆرت میدیاسێتی ئیتالیا ئاشكرای كردووه، بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له رۆناڵدۆ له لایه‌ن یوڤێنتوسه‌وه، به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌یه، نه‌ك كێشه‌ی هونه‌ری و یارییكردن، چونكه كریستیانۆ له وه‌رزێكدا بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ له یوڤی وه‌رده‌گرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ش زۆره و خه‌زێنه‌ی یانه‌كه بۆی دابین ناكرێ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یوڤی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له شوێنی رۆناڵدۆ، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماورۆ ئیكاردیی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان واژوو بكات.
یوڤی هاوینی رابردوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئیكاردیی دا، به‌ڵام یانه‌ی پێشووی ئیكاردی، كه ئینته‌رمیلانه، مه‌رجێكی بۆ پاریس سانجێرمان دانابوو، كه ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه بفرۆشن به یانه‌ی یوڤی، ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر به ئه‌وانیش بده‌ن، به‌ڵام له هاوینی داهاتوودا پاریس سانجێرمان بۆی هه‌یه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی ئینته‌ر، ئیكاردی بداته هه‌ر یانه‌یه‌ك، كه داوای بكه‌ن.