یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی بووه دووه‌م تیپ له ئاستی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، كه بتوانن 100 گۆڵ تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌لی ئه‌وه بۆ مۆرینیۆی راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت، كه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرانی بداته‌وه.
تۆتێنهام له خولی نایابی ئینگلته‌را و له گه‌ڕی 27دا، توانی به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس بباته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد تیپه‌كه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 100 گۆڵ له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا و له ریزبهندیدشدا گه‌ڕایه‌وه پله‌ی شه‌شه‌م.
ئه‌مه دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌كه تۆتێنهام 4 گۆڵ تۆمار ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردووش به 4-0 گۆڵ له بێرنلیی برده‌وه.
ئه‌م پێشهاته وا له مۆرینیۆی راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌كات، كه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرانی بداته‌وه، كه هه‌موو كات به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به شێوازی به‌رگری یاریی ده‌كات.
مۆرینیۆ به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامارانه‌ی پێی گه‌یشتووین، دروستن، ئه‌وه ئێمه 100 گۆڵمان تۆمار كردووه له‌م وه‌رزه‌دا، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر باشه بۆ تیپێك كه به شێوازی به‌رگری و نه‌رێنیی یاریی ده‌كات".
تۆتێنهام پێنجشه‌می داهاتوو له یۆرۆپالیگ به‌رامبه‌ر دینامۆ زاگره‌ب یاریی ده‌كات، پاشان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له دێربیی باكووری له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ یاریی ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه جگه له تۆتێنهام، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له ئاستی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا گۆڵه‌كانیان له 100 تێپه‌ڕاندووه و تا ئێسته 106 گۆڵیان تۆمار كردووه.