یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاند، جیرۆم بواتینگی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌یان تووشی پێكانێكی ترسناك بووه له ئه‌ژنۆیدا و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه.
بواتینگ له كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر دۆرتموند، ئێواره‌ی شه‌مووی رابردوو تووشی پێكان هات، كه تیپه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی به 4-2 گۆڵ برده‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن ئاماژه‌ی به‌وه دا، بواتینگ بۆ ماوه‌یه‌ك له تیپه‌كه‌ی دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌كه دیاریی نه‌كراوه.
یانه‌ی باڤاری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند "بواتینگ ئه‌ژنۆی ئاوساوه و له رۆژانی داهاتوودا به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردن ده‌ست پێ ده‌كات".
یانه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی ماوه‌ی دابڕانی بواتینگ باس نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و جۆره پێكانانه وا ده‌كات یاریزان بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك داببڕێت.