راژان ئەنوەر راھێنەری لەشجوانیی ئافرەتان و مامۆستای پەیمانگه‌ی وەرزشیی چەمچەماڵە.
ئه‌و لە ساڵی 2016یه‌وه راھێنەری وه‌رزشی ئافرەتانە و دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشە.
وشه سپۆرت دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا..
تا چه‌ند له كاره‌كه‌ت رازییت؟
زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم، وەرزش گرنگترین بەشی ژیانی منە، خولیای منداڵیی من بووە، کە بتوانم خزمەت بە ئافرەتانی ئه‌و شارە بکەم، کە تێیدا دەژیم، سوپاس بۆ خوا گەیشتوم بەوەی کە ھەوڵم بۆ داوە و لە پێشخستنی تواناکانیشم بەردەوامم.
ئێسته ئافرەتان زیاتر روو لە هۆڵەکانی وەرزش دەکەن، ئه‌مه چۆن ده‌بینیت؟
بەڵێ جێگه‌ی دڵخۆشییە ئێسته ئافرەتان بە شێوەیەکی بەرچاو روویان لە وەرزشکردن کردووە، چی بۆ تەندروستییەکی باش یان دروستكردنی لەشولارێکی جوان و هه‌روه‌ها دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵیی ژیان و گرنگیدان بە وەرزش و تەندروستییەکی باش به جه‌سته‌یان، ئه‌مه پێشكه‌وتنێكی باشه له ژیانی ئافره‌تانی ئێمه‌دا.
وه‌رزش به گشتی به‌سووده، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان چه‌ند زیاتر به‌سووده؟
راسته وەرزش بە گشتی گرنگ و به‌سووده، بەڵام بۆ ئافرەت زۆر گرنگترە، چونکە ئافرەت بە ھۆی هاوسه‌رگیری و بارودۆخی دووگیانییەوە، جەستەی گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا دێت، بۆیە پێویستە بە زوویی کۆنترۆڵی لایەنی جه‌سته‌یی و له‌شولار و هه‌روه‌ها لایه‌نی دەروونیی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی رێك‌وپێك و به به‌رنامه و له ژێر چاودێریی راهێنه‌ران و كه‌سانی شاره‌زای بواره‌كه، كه ئه‌مه وا ده‌كات زۆر ته‌ندروست بن و جه‌سته‌یه‌كی رێكوپێكیان هه‌بێت و جوانتریش ده‌ركه‌ون.
دیمانە - پەریهان عومەر