سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له ڕۆژی جیهانی ژنان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا نووسیویه‌تی، "له ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، له ناخی دڵمه‌وه هیوایه‌كی باش بۆ ئافره‌تانی كوردستان به‌تایبه‌تی و جیهان به گه‌شتی ده‌خوازم."
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی كردووه، "ده‌ربڕینی ڕێز و پێ‌زانین بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئافره‌تان پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تییان كردووه، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه."
هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانه، له‌و ڕۆژه‌دا ده‌یان چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت، ژنان دووپات له یه‌كسانی ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌نه‌وه و په‌یامی ئاشتی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نایه‌كسانی به‌رز ده‌كرێته‌وه.