ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، له گوتارێكیدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه پێشكه‌شی كرد، ڕای گه‌یاند، "نامه‌كه‌ی پاپا گه‌یشته هه‌موو دنیا، به‌سه‌ردانیكردنی شاره‌كانی عێراق به ئومێد و خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌وه ڕێزی لێ گیرا".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی، "داوای گفتوگۆیه‌كی قووڵی نیشتمانی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، گفتوگۆكه بۆ ئه‌وه بێت چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ته‌واوی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
ڕوونی كرده‌وه، "عێراق به‌ڕێزه‌وه پاپا فرا‌نسیسی به‌ڕێ كرد، داوایش له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنن و هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و په‌یامه بن له‌بوونی فره‌ڕه‌نگی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و قه‌داسه‌تی پاپا دووپاتیان لێ كرده‌وه."
ئاشكرای كرد، "سوپاسی گه‌لی عێراق ده‌كه‌م بۆ پێشوازیكردن و ڕێزگرتنیان له رێوڕه‌سمه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، به‌هۆیه‌وه نامه‌كه‌ی پاپایش گه‌یشته هه‌موو دنیا به‌سه‌ردانیكردنی شاره‌كانی عێراق و به ئومێد و خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌وه ڕێزی لێ گیرا."
ئاماژه‌ی دا، "هه‌رچه‌نده عێراق به چه‌ندان قۆناغی شه‌ڕ و توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی و تیرۆر تێپه‌ڕیوه، له‌و پێناوه‌یشدا قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خشیوه، به‌ڵام ڕۆحی ژیان، خۆشه‌ویستی بۆ ئاشتی و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌نه‌گۆڕی ماونه‌ته‌وه".
ته‌واوی گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: