نێچیرڤان بارزانی له ڕێی تویته‌ره‌وه، پشتیوانی خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، "پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق، گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێككه‌وتنی یه‌كجاری و چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا گوتی، "بۆ گفتوگۆی نیشتمانی بانگهێشت ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن."