زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی میلانی ئیتالی، رای گه‌یاند، ئاماده‌یه وه‌رزێكی تریش له میلان بمێنێته‌وه.
زلاتان له لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی رای سپۆرتی ئیتالیا گوتی: "من زلاتانم، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیی ده‌كه‌م و هه‌ست ده‌كه‌م من سه‌ركرده‌م، میلان تاكه تیپه وا ده‌كات هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌م، ده‌مه‌وێت زیاتر فێربم و ببمه پێشه‌نگ".
گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای پێكانه‌كه‌م، حه‌زم ده‌كرد به‌رامبه‌ر ڤیرۆنا یاریی بكه‌م، له ناخه‌وه هه‌ستم به‌وه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر رۆژێك به‌بێ تیپه‌كه‌م بم، وه‌ك ئه‌وه‌یه به‌بێ منداڵه‌كانم بم".
له باره‌ی مانه‌وه‌ی له میلان، ئیبراهیمۆڤیچ گوتی: "نازانم، با بزانین چی ده‌بێت، كاره‌كه له ده‌ست پاولۆ مالدینییه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بیه‌وێت، من ئاماده‌م وه‌رزێكی تریش بمێنمه‌وه".
گوتیشی: "وه‌رزه‌كه هێشته دوورودرێژه، یاریی زۆر ماوه، ئێمه هه‌موو كات بۆ بردنه‌وه یاریی ده‌كه‌ین.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئێسته ته‌مه‌نی 39 ساڵه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه له‌گه‌ڵ میلان، هاوكات ئه‌م وه‌رزه 14 گۆڵی له خولی ئیتالیا بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كردووه، به‌ڵام ئێسته پێكانی هه‌یه.