ژنان و سەركردەكان موسڵیان چۆڵكردوە

:: PM:09:12:19/10/2016 ‌

لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار كردنی شاری موسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێڕاق بەشێك لە سەركردە سەربازییەكانی داعش هەڵاتوون .

جەنەڕاڵ تاڵب شەغاتی فەرماندەی گشتی سوپای عێڕاق بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە" ڕزگار كردنەوەی شاری موسڵ بەرەو پێش چوونی باشی بەخۆوە بینیەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە هاوپەیمانەكان هەیە ".

شەغاتی دەڵێت " بەپێی زانیارییەكانمان لە ئێستادا نزیكەی شەش هەزار چەكداری داعش گەمارۆ دراون لەشاری موسڵ داواشی لە چەكداران كرد چەكانیان فڕێ‌ بدەن چونكە داعش لە عێراق بە كۆتا هاتوە خۆیان رادەستی هێزەكان بكەن چونكە بەشێكی زۆری سەركردەكانیان یان كوژراوە یان هەڵاتوون" .

لە هەواڵی بەشێك لە میدیاكان هاتوە كە ئەبو بكر بەغدادی داوای لە ژنانی شارەكە كردوە موسڵ چۆڵ بكەن و ڕوبكەنە سوریا .

كەناڵی سۆمەرییە نیوز بڵاوی كردۆتەوە كە لەسەرداوای ئەبو بكر بەغدادی ژنانی داعش كە بە ژنانی خەلافەت ناسراون لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شارەكەیان چۆڵكردوە و ڕویان لە سوریا كردوە .

لە ڕێكەوتی 17 ئۆكتۆبەر بەفەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێم مەسعود بارزانی پڕۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵ دەستی پێكرد لەماوەی چەند كاتژمێریێی سەرەتای ئۆپڕاسۆنەكە نۆ گوند لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕزگار كرا .



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د