ئەمڕۆ دووشەمە هەفتەیەکی نوێ لە بازاڕی بۆڕسە کرایەوە و ئێستە نرخی هەر ئۆنسێک زێڕی عەیار ٢٤ بە هەزار و 257 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 254 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 195 هەزار دینار
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 257 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 600 دینار دەستنیشان كراوە.