پسپۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نن، گۆڕینی هه‌ندێك گۆڕانكاریی ساده له ژیانی رۆژانه‌دا، كاریگه‌ری به‌رچاو و گرنگ ده‌كاته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كانیش به گرنگترینی ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر ئیلین وارنه‌ر له سه‌نته‌ری ئۆدیت بۆ شێرپه‌نجه له تۆرنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا، دوای به‌شداربوونی له توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژنانی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌نجامدانی وه‌رزش شوێنه‌واری به‌رچاو دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر كه‌سانی تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغه سهرهتایییهكاندا وه‌رزش بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌یان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕه، ئه‌و ژنانه‌ی به‌رده‌وام راهێنانه وه‌رزشییه‌كان بۆ ماوه‌ی 150 خولهك له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به رێژه‌ی %40 كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن، به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كه وه‌رزش ناكه‌ن.