وێنەیەك دەبێتە هۆی توڕەبوونی رۆناڵدۆ لە خۆشەویستەكەی

:: AM:11:53:27/02/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە خۆشەویستە نوێیەكەی توڕە دەبێت بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكەوە.

جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی نوێی رۆناڵدۆ وێنەیەكی نوێی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە كە تێیدا لەگەڵ هاوڕێیەكی نزیكی لە ماڵەكەیدا گرتبووی.

رۆناڵدۆ لە كۆمێنتێكدا لەسەر وێنەكە نووسیبووی "ئاگاداربە".

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە ئەم كۆمێنتەی رۆناڵدۆ ئەوە دەگەیەنێ كە حەز ناكات خۆشەویستەكەی لەگەڵ كەسی نامۆ لە ماڵەكەیدا بەتەنیا بێت، جەختیشیان كردبووەوە كە رۆناڵدۆ غیرە لە خۆشەویستەكەی دەكات.

جێی باسە سەرەتای ئەمساڵ رۆناڵدۆ بەفەرمی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا ئاشكرا كردبوو كاتێك هێنابوویە نێو هۆڵی دابەشكردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2016ی جیهان كە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) دابەشی كردبوو.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م