گۆڤاری "Personality and Individual Differences" هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك كه تێیدا پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكایی زانستی ده‌روونناسی، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێشتنه‌وه و نه‌بڕینی پێوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویست یان هاوسه‌ری پێشوو، زیانی ترسناك به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژه‌ران روونی ده‌كه‌نه‌وه، زۆرێك له پیاوان و هاوكات ژنانیش، به هۆكار و ئامانجی جیاجیا ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هێشتا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی پێشوویان به ته‌واوی نه‌پچڕێنن و له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك هاوڕێیه‌ك بمێننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته و درێژه‌كێشانی پێوه‌ندییه هاوڕێیه‌تییه‌كه، مه‌ترسیداره و به گوته‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیی جیاجیای ده‌روونی له كه‌سه‌كه‌دا، به تایبه‌ت له رووی بوونی به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵڕه‌قی، فێڵبازی، خۆپه‌رستی و كه‌مسۆزی.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، پسپۆڕان هه‌ستاون به لێتوێژینه‌وه‌ی 348 كه‌سی خۆبه‌خش و پرسینی ئه‌و هۆكاره‌ی كه وا له‌و كه‌سانه ده‌كات پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رابردوویان بهێڵنه‌وه.