ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی سلێمانی، دهۆك و سۆران، بنكه‌ی سه‌نته‌ری ده‌ست و په‌لی ده‌ستكردی بۆ ئه‌و قوربانییانه دامه‌زراندووه و له ساڵی رابردووش‌دا ژماره‌ی بریندارانی مین و ته‌قه‌مه‌نی زیادی كردووه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین رای گه‌یاند، "وه‌ك ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین بۆ زیاتر هاوكاریكردنی قوربانییانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، له رێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی په‌لی ده‌ستكرد له پارێزگاكان، هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێـت كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان له ده‌ست داوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به مین و ته‌قه‌مه‌نی كه‌مئه‌ندام بوون و له‌و سه‌نته‌رانه په‌ل و ده‌ستی ده‌ستكردیان بۆ دروست ده‌كرێـت."
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر له ساڵی ٢٠١٦دا سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان كردووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و ده‌زگه‌یه ده‌گاته سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س و به به‌رده‌وامیش ٦٠٠ نه‌خۆشی خه‌وتوو له‌و سه‌نته‌رانه له‌ژێر چاودێریدان.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سه‌رووی 700 ده‌ست و په‌ل بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه كراوه، له‌گه‌ڵ سێ هه‌زار و ٢١٤ كه‌س كه ده‌ست و پێی ده‌ستكردیان بۆ چاك كراوه‌ته‌وه. جگه له‌مانه زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ نه‌خۆشیش دارئهنیشك و دارده‌ست و داره ملیان له‌و سه‌نته‌رانه وه‌رگرتووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ئه‌و سه‌نته‌رانه ته‌نیا كاریان دروستكردن نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام راهێنان به‌و نه‌خۆشانه‌ش ده‌كه‌ن، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیشیان چاره‌سه‌ری سروشتیان بۆ كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی مین ئه‌و سه‌نته‌رانه به‌ڕێوه ده‌بات به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی بریندارانی مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات.