كۆمپانیای هواوی، مۆبایلی هواوی P10ـی ئاسایی و پڵه‌سی نمایش كرد كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی گرینگی تێدا كۆ كراوه‌ته‌وه و مانگی سێیش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
له شاری به‌رشلۆنه و له كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایلدا، كۆمپانیای هواوی مۆبایلی ( Huawei P10) و هه‌مان جۆر به قه‌باره‌ی پڵه‌سی خسته بازاڕه‌وه كه به هه‌شت ڕه‌نگه، ڕه‌ش و گوڵی و زێڕێنی و ره‌ونه‌قدار و گوڵینی زێڕین، له‌گه‌ڵ شینی كاڵ و سپی و زیوین و سه‌وزدا.
قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.1 ئینچه به خاڵی روونی 1920*1080 پێكسڵ، هه‌ر پێكسڵێك 432 یه‌كه‌یه، شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌یش به شووشه‌ی (Gorilla Glass 5) رووپۆش كراوه، بۆ به‌رگری له شوخت و شكاند.
وێڕای ئه‌وه، دیقه‌ی كامێرای پشته‌وه 22 مێگا پێكسڵه و دیقه‌ی كامێرای پێشه‌وه‌یش (12) میگا پێكسڵه. هاوكات میمۆریی ناوه‌وه‌ی 4 گێگابایت و 64 گێگا بایته.
ئه‌م جۆره مۆبایله‌كه‌ی هواوی، به سیستمی ( EMUI 5.1)ـی له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆید 7.0، پاترییه‌كه‌ی به فراوانی 3200 میلی ئه‌مپێره/ سه‌عاته، هاوكات سیستمی فۆڕ جی و ئێڵ تی ئێ و وای فای و بلووتووسیشه.
بۆ زانین، ئه‌و جۆره مۆبایله له مانگی سێوه ده‌ست به فرۆشتنی ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی له هه‌ردوو وڵاتی ئیمارات و سعوودیه به 649 دۆلاره.
بۆ زانین، قه‌باره‌ی شاشه‌ی پڵه‌سه‌كه‌ی 5.5 ئینچه به دیقه‌ی كواد ئێچ دی و به پله‌ی روونیی 2560*1440 پێكسڵه و شاشه‌كه‌ی سیستمی ته‌چیشی هه‌یه. میۆرییه‌كه‌ی له نێوان 64 و 128 گێگابایته و پاترییه‌كه‌ی وزه‌ی به 3750 میلیی ئه‌مپێر/ سه‌عاته و نرخی ده‌گاته 699 یۆرۆ بۆ 64 گێگابایت و 799 یۆرۆ یۆ 128 گێگابایت.