فیلمی "لا لا لاند"، خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌ك باشترین فیلم وه‌رگرت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شادیی ستافی فیلمه‌كه كۆتایی هات، پێیان گوترا هه‌ڵه بوو، ئه‌و خه‌ڵاته بۆ فیلمی "Moonlight" بووه.
فیلمی "مونلایت" كه باس له منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقی ده‌كات، توانی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی سینه‌ما (ئۆسكار) به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌م خه‌ڵاته‌ش گرنترینه له ناو هه‌موو خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاردا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، له ڕووداوێكی مێژوویی بێ وێنه‌دا، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوی خه‌ڵاته‌كه هه‌ڵه كرا، له پێشا هه‌ردوو پێشكه‌شكار "وارن بیتی" و "فای دۆناوای" ناوی فیلمی "لا لا لاند"یان خوێنده‌وه و ئه‌وانیش گه‌شكه گرتنی و چوونه سه‌ر ته‌ختی شانۆكه‌وه، به‌ڵام دواتر داوای لێبوردنیان كرد و گوتیان هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی داوه و خه‌ڵاته‌كه بۆ فیلمی "مونلایت" دانراوه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی هۆڵی خه‌ڵاته‌كه‌ی تاساند، چونكه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا شتێكی له‌و جۆره ڕوو بدات.
"باری جینكیز" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "مونلایت" له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه گوتی: ئه‌م جاره فێڵ نییه و خهڵاتهكهمان پێ درا، ڕێز و خۆشه‌ویستیشم بۆ ستافی فیلمی "لا لا لاند" هه‌یه.
سەرچاوە/
ڕۆیتەرز