خۆی نه‌گرت تا ده‌ستی بۆ سمتی برد

به‌رنامه‌ی trendsی كه‌ناڵی "الجدید"ی عه‌ره‌بیدا كه‌ هه‌ر جاره‌ و باس له‌ چه‌ند شتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆراوجۆری جیهانی ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ ئه‌گه‌ر ڤیدیۆ یان وێنه‌ی بابه‌ته‌كه‌ هه‌بێن نیشان ده‌درێت، له‌ نوێترین به‌رنمایه‌دا خانمه‌ پێشكه‌شكاره‌كه‌ باس له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ری پێشكه‌شكارێكی تر ده‌كات.

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا نیشانی ده‌دات كه‌ چۆن پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك، ده‌ست بۆ سمتی نمایشكارێكی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ڕازیلی ده‌بات و ئه‌ویش له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ست ده‌كات به‌ زله‌ لێدان لێی و زۆر به‌ تووڕه‌یی به‌رنامه‌كه‌ جێ ده‌هێڵێت.

ئه‌و نمایشكاره‌ ناوی تیرا ڕایسایه‌ و خه‌ڵكی به‌ڕازیله‌، له‌كاتی به‌شداریكردنیدا له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی، پێشكه‌شكاره‌كه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر و ئه‌ویش زۆر به‌ تووندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌ جیهانییه‌كان گرته‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
 
سه‌رچاوه‌: سه‌یدا ئۆنلاین


وشە - موحسین شابان


PM:01:38:27/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 152447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌