یانەی وه‌رزشی ئافره‌تانی دهۆک، رێڕۆشتنێكی بۆ نزیکەی 100 کچ و خانمی وه‌رزشوان و وه‌رزشدۆستی شاره‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
چریسك یوونس سه‌رۆكی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك به وشه سپۆرتی گوت: "رێڕۆیشتنهكه بۆ نزیکەی پێنج کیلۆمەتر بوو بۆ بەرزاییەکانی چیای زاوا، کە دەکەوێتە به‌رامبه‌ر شاری دهۆك و ده‌ڕوانێته سه‌ر شاره‌كه".
گوتیشی: "چالاكییه‌كه به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز بوو، به‌شداربووانیش له ئاست و ته‌مه‌نی جیاجیا بوون".
دهۆك – نه‌وزاد هلوری